سوپای توریكا ئاشكرای كرد، له ئه‌نجامی بۆمبارانكردنی بنكه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا و له قه‌ندیل، له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه 26 گه‌ریلای په‌كه‌كه گیانیان له ده‌ست داوه.
ئاژانسی
رۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، فڕۆكه‌كانی توركیا بنكه‌كانی په‌كه‌كه‌یان له ناوچه‌كانی ئاڤاشینی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیاربه‌كر و شرنا‌خ كردووه‌ته ئامانج و ڕووخاندوویانه و بۆمبارانیان كردووه، له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه‌دا كه له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا ئه‌نجام دراوه 26 گه‌ریلا كوژراون.
هێزی سه‌ربازی توركیا له تویته‌ر ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نوسیوویه‌تی، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هێزی ئاسمانی توركیا ڕۆژی یه‌كشه‌م و دووشه‌م هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر بنكه‌كانی په‌كه‌كه چڕ كردووه‌ته‌وه و بۆمبارانیان كردوون و زیانی زۆریان به‌سه‌ر كۆگای سه‌ربازی و بنكه‌كانیان گه‌یاندووه.
هێزه‌كانی توركیا و فڕۆكه جه‌نگییه‌كان به به‌رده‌وامی هێرشه‌كانیان چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ سه‌ر بنكه‌كانی په‌كه‌كه له چیای قه‌ندیل.
په‌كه‌كه له ساڵی 1984ه‌وه شه‌ڕی دژ به توركیا ڕاگه‌یاندووه و زیاتر له 30 ساڵه هه‌ردوولا شه‌ڕ دژی یه‌كتر ده‌كه‌ن، ته‌نیا له 2011 تا 2013 ئاگربه‌ست له نێوان هه‌ردوولا ڕاگه‌یه‌نرا، به‌ڵام له 2014 جارێكی تر هه‌ردوولا ده‌ستیان به شه‌ڕ كرده‌وه.