دووپشك و هاتوچۆ لە جەژن زۆرترین خەڵكیان كردووەتە قوربانی

:: AM:11:24:19/06/2018 ‌

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر و تەندروستی ڕاپەڕین ئاماری ڕووداوەكانی سنووری پارێزگای هەولێر و دەڤەری ڕاپەڕین لە ڕۆژانی جەژن ئاشكرا دەكەن كە لە سێ‌ ڕۆژی جەژندا چەند كەس سەردانی كردوون.

ئەمڕۆ سێشەم 19ـی حوزەیران/ یۆنیۆ، فاخر كرمانجی‌ بەڕێوەبەری‌ ڕاگەیاندنی‌ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی‌ هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، لە ڕۆژانی جەژندا 13 هەزار و 484 نەخۆش سەردانی‌ ناوەندە تەندروستیەكانیان كردووە.

كرمانجی ئاشكرای كرد لەو ژمارەیەش 84 برینداری‌ ڕووداوەكانی‌ هاتوچۆ بوون، هەروەها  شەڕی‌ هاووڵاتییان 30 هاووڵاتی ڕەوانەی‌ نەخۆشخانەكان كردووە، كە بەچەقۆ و كەرەستەی‌ هاوشێوە برینداربوون و 126 منداڵ لە ڕۆژانی‌ جەژن لەنەخۆشخانە حكوومیەكان لەدایكبوون.

لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕاپەڕین هاتووە، لەماوەی سێ رۆژی جەژن خەواندن و سەردانی بەشی فریاكەوتن و بریندار و لەدایكبوون و نەشتەرگەری ....هتد، لەسنووری تەندروستی راپەرین بەم شێوەیە بووە:

سەردانی فریاگوزاری و (فریاكەوتن)نزیكەی 850 هاووڵاتی.

خەواندن ( داخڵبوون) لەناو نەخۆشخانەكان و مانەوەی نەخۆش 350 هاووڵاتی.

لەدایكبوون 33 منداڵ كە لەدایكبوونی 16 كوڕ و 17 كچە.

نەشتەرگەری 33 نەشتەرگەری جۆراوجۆر كراوە.

برینداربوون زیاتر لە 20 حاڵەت كە بریتین لە (سووتاوی و فیشەك و چەقۆ و گازی سەگ و شەركردن).
پێوەدانی دووپشكە 10 حاڵەت بووە.





وشە - رامیار جەواد