حكوومه‌تی ئێران ڕای گه‌یاند كه سزاكانی ئه‌مه‌ریكا تاران ناوه‌ستێنێت له به‌رده‌وامی پڕۆژه‌كانی دوای ده‌رچوونی كۆمپانیای نه‌وتی تۆتالی فڕه‌نسی، كۆماری ئیسلامی ئێسته له هه‌وڵ دایه بۆ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای گازپڕۆمی ڕووسی.
ئاژانسی
رۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوای ده‌رچوونی كۆمپانیای تۆتالی فڕه‌نسی له ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئێران له كێڵگه‌ی باشووری پارس به بڕیارێكی تره‌مپ، به‌رپرسێكی ئێرانی ڕای گه‌یاند، كۆماری ئیسلامی ئێران كاره‌كانی نه‌وه‌ستاوه و پڕۆژه‌كانی به‌رده‌وام ده‌كات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش له گفتوگۆدایه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای گازپڕۆمی ڕووسی بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه به دوو كێڵگه‌ی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی بدات.
جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیای نه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی ئێران ڕای گه‌یاند، حكوومه‌تی ئێران ئێسته له هه‌وڵ دایه بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی ئابووری له‌گه‌ڵ كۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی هه‌ردوو كێڵگه‌ی نه‌وتی ئازه‌ر و چه‌نگولا.
ئاشكرای كرد، بڕیاره تاران به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت له كێڵگه‌كانی زیاد بكات و ڕۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م بهێنێت، ئه‌مه‌یش له كۆی 34 پڕۆژه له كێڵگه نه‌وتییه جیاكانی ئێران كه نرخی پڕۆژه‌كان به بڕی شه‌ش ملیار دۆلار خه‌ملێنراوه.
كۆمپانیای تۆتالی فڕه‌نسی ڕێككه‌وتنێكی به بڕی ملیاران دۆلار له پڕۆژه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئێران هه‌ڵوه‌شانده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ بڕیاری سزادانی كۆمپانیا ئه‌وروپییه‌كانی دا كه كار و بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن.