دوو منداڵی به‌ریتانی كه بۆ گه‌شتێكی كورت سه‌ردانی دورگه‌ی ئایسلاندی ئیسپانیایان كردبوو، به خه‌نه‌ی ڕه‌ش تاتۆیان له‌سه‌ر قۆڵ و پشتیان كرد، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی كورت جه‌سته‌یان تووشی خوران بوو و سووتان.
خێزانێكی به‌ریتانی بۆ گه‌شتێكی كورت سه‌ردانی مالۆركای سه‌ر به ئایسله‌ندای ئیسپانیایان كرد، به‌و ماوه‌یه به‌شێكی زۆری كولتوور و شته جیاوازه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان تاقی كرده‌وه و كاتێكی خۆشیان به‌سه‌ر برد.
خێزانه‌كه له دایك و باوك و دوو منداڵ به ناوه‌كانی ناتانیالی 13 ساڵ وكه‌ینی حه‌وت ساڵ پێك هاتبوون، وه‌ك دایكه‌كه باسی ده‌كات له یه‌كه‌م ڕۆژی گه‌شته‌كه‌یانه‌وه، ئه‌و دوو منداڵه داوایان له دایك و باوكیان كردووه كه ڕێگه‌یان بده‌ن تاتۆی خه‌نه لای یه‌كێك له‌و تاتۆ دروستكه‌رانه‌ی سه‌ر شه‌قامه‌كان تاتۆی جه‌سته‌یان بكه‌ن، به‌ڵام دایكیان گوتبووی كه له كۆتای گه‌شته‌كه‌یاندا ئه‌گه‌ر پاره‌یان پێ بمێنێته‌وه ئینجا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
له دوایین ڕۆژی گه‌شته‌كه‌دا، دایكه‌كه منداڵه‌كانی برده لای پیاوێكی به ته‌مه‌نی ئه‌و ناوچه‌یه، به خه‌نه‌ی ڕه‌ش تاتۆی له پشتی كوڕه گه‌وره‌كه‌ی و قۆڵی كوڕه بچوكه‌كه‌ی نه‌خشاند، ئه‌مه‌ش منداڵه‌كانی دڵخۆش كرد و گه‌شته‌كه‌یان لا شیرین و خۆشه‌ویست تر بوو.
به‌ڵام دوای هه‌شت ڕۆژ له ئه‌نجامدانی تاتۆكه و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ به‌ریتانیا، منداڵه‌كان له‌پڕ هه‌ستیان به خورانی شوێنی تاتۆكانیان كرد، هه‌ستیان ده‌كرد كه گه‌رمییه‌كی توند به‌ر پێستیان ده‌كه‌وێت و وایان لێ ده‌كات زۆر به به‌هێزی شوێنی تاتۆكه بخورێنن.
ئه‌م نیشانانه‌ش ورده ورده گه‌یشت به سووتانی پێستیان و بڵقی لێ ده‌ركرد، هه‌ر بۆیه دایكه‌كه منداڵه‌كانی برده لای پزیشك و له بارودۆخه‌كه ئاگاداری كرده‌وه، پزیشكه‌كانیش دوای چه‌ندان پشكنین بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و خه‌نه‌یه ئه‌سڵ نه‌بووه، هه‌ر بۆیه پێستی منداڵه‌كانی تووشی سووتانی كیمیایی كردووه.