كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا
له چوارچێوه‌ی یاسای به‌رگری نیشتمانی توركیای له ڕیزی ئه‌و وڵاتانه هێنایه ده‌ره‌وه
كه بڕیاربوو فڕۆكه‌ی F-35ی پێ بفرۆشرێ،
ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن توركیاوه كاردانه‌وه‌ی توندی به‌دوای خۆی دا هێنا.
ڕۆژنامه‌ی حورییه‌تیتوركی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی گرتنی قه‌شه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی و
كڕینی سیسته‌می مووشه‌كی ئێس 400ی ڕووسی له‌لایه‌ن توركیا، ناوی ئه‌نكه‌ره‌ی
هێناوه‌ته ده‌ر له لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف 35یان پێ ده‌فرۆشێ،
ئه‌مه‌یش به ته‌واوی ئه‌نكه‌ره‌ی نیگه‌ران كردووه.
بیناڵی یلدرم سه‌رۆك
وه‌زیرانی توركیا له وه‌ڵامی ئه‌و بڕیاره‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا گوتی، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی
واشنتن دژی هاوپه‌یمانی و هاوبه‌شایه‌تی ستراتیجی نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكایه،
ئێمه به داخه‌وه‌ین بۆ هه‌نگاوه، له‌ته‌ك ئه‌مه‌یش دا، توركیا جێگره‌وه‌ی بۆ ئه‌م
بڕیاره هه‌یه و ئه‌مه‌یش نابێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر توركیا، چونكه ده‌توانین له
شوێنی تر فڕۆكه‌ی جه‌نگی پێشكه‌وتوو بكڕین.
میدیاكانی دنیا په‌سه‌ندكردنی
ئه‌و پرۆژه‌یه له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا به سه‌ره‌تای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی
باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" هه‌ژمار ده‌كه‌ن، چونكه توركیا و ئه‌مه‌ریكا
دوو كۆڵه‌گه‌ی سه‌ره‌كی و دوو هێزی گه‌وره‌ی ناو هاوپه‌یمانییه‌كه‌ن.
پێوه‌ندییه‌كانی
توركیا پاش كوده‌تاكه‌ی 15 ته‌مووز/یۆلیۆی 2016 به‌ره‌و خراپی هه‌نگاو ده‌نێ، دوای
ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌تی كرده‌وه، فه‌تحوڵا گوله‌ن ڕاده‌ستی توركیا بكاته‌وه،
له‌وكاته‌ی توركیا به ده‌ستهه‌بوون له كوده‌تاكه تۆمه‌تباری ده‌كات.