ئاسایشى گشتى لبنان بڕیارى داوه، ئێرانییه‌كان بێ وه‌رگرتنى ڤیزا و بێ لێدانی مۆری چوونه ناو لبنان بچنه وڵاته‌كه‌یه‌وه، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زاییه‌كى توند له‌لایه‌ن لبنانیه‌كان دروست كردووه و مه‌ترسى خۆیان له به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كه ده‌رده‌بڕن، به تایبه‌تیش ئه‌و بڕیاره له‌كاتێكدا دێت كه ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانى رۆژئاوا فشارى زیاتر ده‌خه‌نه سه‌ر ئێران.
ئاسایشى گشتى لبنان بڕیارى داوه، هه‌ر ئێرانییه‌كان بچێته لبنان پێویستى به سه‌یركردنى په‌ساپۆرته‌كه‌ى نییه، به‌ڵكوو ته‌نیا كاغه‌زێكى تر‌ى له‌گه‌ڵ په‌ساپۆرته‌كه‌ى به‌كارده‌هێنێت.
هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له میدیاكانى لبنان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه چه‌ندان ساڵه ئه‌و بڕیاره كارى پێكراوه، به‌ڵام ده‌ركردنى بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن ئاسایشى لبنانه‌وه، ناڕه‌زاییه‌كى توند دروست ده‌كات.
ئاسایشى لبنان دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌و بڕیاره‌ى بۆ ئێرانییه‌كان دراوه، ماناى ئه‌وه نییه، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى بێت كه به نایاسایى روو له وڵاته‌كه ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها به خه‌ڵكى چه‌ند وڵاتێكی تریش دراوه، كه هاتوچۆى لبنان ده‌كه‌ن، به‌ڵام سه‌باره‌ت به لبنان، چاودێران و هه‌ندێك له سیاسه‌تمه‌دارانى ئه‌م وڵاته له‌و بڕوایه‌دان كاریگه‌رى نه‌رێنى ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به دوو هۆكار.
یه‌كه‌میان گواستنه‌وه‌ى دارایى ئێرانه، بۆ لبنان بۆ ده‌ربازبوون له‌و سزایانه‌ى كه ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ئێرانى ده‌سه‌پێنێ، دووه‌میش گواستنه‌وه‌ى میلیشیا و چه‌كدارانى ئێرانه، له لبنانه‌وه بۆ سووریا، بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێ پاڵپشتى له رژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د بكه‌ن.
رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت له راپۆرتێكدا ئاماژه بۆ ده‌كات، له ساڵى 2010 رێكه‌وتن له نێوان ئێران و لبنان كراوه، بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتییانى هه‌ردوو لا به بێ ڤیزا سه‌ردان بكه‌ن، سه‌رچاوه‌كه‌یه‌كى به‌رپرس له لبنان گوتى" ئه‌م رێكاره ماناى ئه‌وه نییه به نایاسایى بێن، یان ناویان له‌لایه‌ن ئاسایشى گشتى تۆمار نه‌كرێت، به‌ڵكوو ئاسایش ناو و زانیارى ته‌واوى له باره‌ى گه‌شتیاره‌كانه‌وه هه‌یه".
سه‌رچاوه‌كه دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، ئه‌و بڕیاره كۆمه‌ڵێك وڵات ده‌گرێته‌وه و هه‌ندێك جاریش له‌سه‌ر داواى كه‌سه‌كانه، كاتێك ئه‌و گه‌شتیاره هه‌ندێك هۆكارى تایبه‌تى ده‌بێت و داوا ده‌كات بێ ڤیزا هاموشۆى لبنان بكات.
ئه‌گه‌ر ئه‌م زانیاریانه‌ى سه‌ره‌وه داكۆكیكردن بێت له بڕیاره‌كه‌ى ئاسایشى گشتى لبنان، له‌به‌رانیشدا ناره‌زایى هه‌یه، له‌وانه وه‌هبى قاتیشا په‌رله‌مانتارى لبنان ڕای گه‌یاند، ناكرێت ئه‌و بڕیاره له كۆى ئه‌و رووداوانه جیا بكرێنه‌وه كه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ڕوو ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تیش رووداوه‌كانى سووریا و ئه‌و فشارانه‌ى كه ئه‌مڕۆ ده‌خرێنه سه‌ر ئێران.
وه‌هبى قاتیشا دووپاتى كرده‌وه، كه ئه‌و بڕیاره‌ى ئاسایشى گشتى لبنان سه‌باره‌ت به‌وه‌ى رێ به ئێرانییه‌كان بدرێت بێ ڤیزا بچنه لبنانه‌وه، بڕیارێكه دژى یاساكان و ده‌ستوورى لبنانه.
زیاتر گوتی، ئامانج له بریاره‌كه ئه‌وه‌یه پاره‌ى ئێران بگوازرێته‌وه هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه بێنه لبنانه‌وه كه سزایان هه‌یه له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى داواكراون، جیا له‌مه‌ش چه‌كدارانى سوپاى پاسدارانیش بێنه لبنان و لێره‌وه به‌ره‌و سووریا بڕۆن.
سامى نادر به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌نته‌رى مه‌شرق بۆ توێژینه‌وه‌ى ستراتیژى گوتی، هه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێ بارودۆخى ته‌ناهى كۆنتڕۆل بكات، ده‌بێت رێكاریى پێچه‌وانه و توند بگرێته به‌ر له‌م قۆناغه‌دا، به‌تایبه‌تى له‌گه‌ڵ وڵاتێكى وه‌ك ئێران كه به‌ده‌ست چه‌ندان كێشه‌وه ده‌ناڵێنێ.
ئه‌م چاودێره‌ش له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره‌كه هاوڕییانه، له‌وه‌ى به‌م بڕیاره ئێران ده‌توانێ پاره و سه‌ربازانى بۆ لبنان بگوازێته‌وه و خۆى له سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌دوور بگرێت.
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنج بوو، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى لبنان له به‌یاننامه‌یه‌كى كورتدا، بێ ئاگایى له‌بریارێكى له‌م جۆره راگه‌یاند و گوتى"بۆ وه‌زاره‌ته‌كه‌مان گرنگه بۆ راى گشتى روون بكه‌ینه‌وه، ئه‌م بڕیاره به‌ده‌ست ئاسایشى گشتى لبنانه".