ژنێكی میسڕی له پێناو گه‌یشتن به‌و خۆشه‌ویسته‌ی كه له ڕێی فهیسبووكهوه ناسیبووی، مێرده‌كه‌ی ده‌رمان خوارد كرد و كوشتی، دواتر له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا هه‌ڵات و منداڵه‌كانی جێ هێشت.
دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی پیاوێك له ناوچه‌یه‌كی میسڕ، پۆلیسه‌كانی ئه‌و وڵاته ئاشكرایان كرد، كه ژنێكی میسڕی 41 ساڵ به ناوی سه‌باح، له‌گه‌ڵ مه‌حموود 48 ساڵی خۆشه‌ویستی، ئه‌و پیاوه‌یان كوشتووه تا به‌یه‌كتر بگه‌ن و له میسڕ هه‌ڵبێن.
له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ئاشكرا بوو، كه ئه‌و ژنه له ڕێی فهیسبووكهوه مه‌حموودی ناسیوه و دوای ماوه‌یه‌ك له یه‌كتر ناسین و ئاشنابوونیان به یه‌كتر، بوونه‌ته خۆشه‌ویستی یه‌كتری و پێوه‌ندییه‌كه‌یان نزیكتر بووه‌ته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌و ژنه به‌رچاوی گیراوه و هه‌ڵی گه‌یشتن به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی داوه، ته‌نانه‌ت هه‌موو ڕۆژێك دوای چوونی مێرده‌كه‌ی بۆ ئیش، ته‌له‌فۆنی بۆ مه‌حموود كردووه و له ماڵه‌وه ژوانی له‌گه‌ڵ به‌ستووه.
ئیتر كه هه‌ستیان كردووه ده‌بێت له‌گه‌ڵ یه‌ك بژین و پێوه‌ندییه‌كه‌یان به ته‌واوی به یه‌كتری ببه‌ستنه‌وه، بڕیاریان داوه به یه‌كه‌وه مێردی ژنه‌كه بكوژن، له‌به‌ر ئه‌وه ژنه‌كه 10 حه‌بی خه‌وی كردووه‌ته ناو قاوه‌یه‌ك و ده‌رخواردی مێرده‌كه‌ی داوه، تا ته‌واو گێژی كردووه.
دواتر بردوویانه‌ته ده‌شتاییه‌ك و موحموود چینێكی باشی له سه‌ری مێردی سه‌باح داوه تا كوشتوویه‌تی، لاشه‌كه‌شی له‌و ناوه فڕێ داوه و به‌جێی هێشتووه، دواتر پۆلیسه‌كان لاشه‌كه‌یان بینیوه و دوای لێكۆڵینه‌وه و گه‌ڕان، هه‌ردوو تاوانباره‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه و به سزای خۆیانیان گه‌یاندوون.