وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رژێمى سووریا له راگه‌یاندراوێكدا دژى له‌شكركێشى توركیا و ئه‌مه‌ریكا ده‌وه‌ستێته‌وه بۆ سه‌ر شارى مه‌نبج و داواى هه‌ڵویستیش له كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به ناوى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سووریا به ئاژانسى ساناى سه‌ر به رژێمى ئه‌سه‌دى راگه‌یاندووه، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به توندى له‌شكركێشى توركیا و ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر شارى مه‌نبج ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سه‌ر به رژێمى سووریا داوا له كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات هه‌ڵویستى له‌سه‌ر ئه‌م له‌شكركێشیه‌ى شارى مه‌نبج هه‌بێت.
له راگه‌یاندراوه‌كه هاتووه، سووریا داوا ده‌كات كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و ره‌فتاره دوژمنكارییه‌ى ئه‌مه‌ریكا و توركیا بكات، كه پێشیلكارییه‌كى زه‌قه له دژى مه‌به‌ست و بنه‌ماكانى به‌ڵێننامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
له كۆتایى مانگى رابردوو وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا و ئه‌مه‌ریكا له واشنتن نه‌خشه‌رێگایه‌كى هاوبه‌شیان بۆچوونه ناو شارى مه‌نبج دانا، به پێى ئه‌و نه‌خشه رێگایه‌ش ده‌بێت هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات له شاره‌كه بكشێنه‌وه.
پێشتریش هێزه‌كانى توركیا له 18ى ئادار شارى عه‌فرینیان داگیركرد و زیاتر له 150 هه‌زار كه‌سى له شاره‌كه ئاواره‌كرد.