ئه‌مڕۆ سێشه‌م، نرخی دۆلار به‌رزترین ئاستی تۆمار كرد له ماوه‌ی 11 مانگی ڕابردوو، به‌ڵام یۆرۆ به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی دروستبوونی جه‌نگی ئابووری له نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا دابه‌زینی نرخه‌كانی له بازاڕه‌كانی دنیا به‌خۆیه‌وه بینی.
ئاژانسی
رۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ سزاكانی بۆ سه‌ر كه‌لوپه‌لی چینی به بڕی 10% زیاد كرد، گرژییه ئابوورییه‌كانی نێوان په‌كین و واشنتن ڕوویان له زیادی كردووه و مه‌ترسی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئابووری ده‌كرێت كه ئه‌مه‌یش كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ئابوری وڵاتانی دنیا داده‌نێت، به‌تایبه‌تی نرخی دراو له بازاڕه‌كان دا.
ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا بووه هۆی ئه‌وه‌ی زیان به نرخی كڕۆنی سویدی و دراوى ئوستڕاڵی بگه‌ێنێت، به‌ڵام نرخی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر به شه‌ش دراوی وڵاتان به‌رزبووه و به‌رزترین ئاستی تۆمار كرد له ماوه‌ی 11 مانگی ڕابردوو به 95.266 دۆلار، به‌هۆی زیادبوونی ڕێژه‌ی قازانجه‌كان.
بازاڕه‌كانی چینیش به ڕێژه‌ی 4% ڕوویان له كزی كرد و نرخی یوانی چینی نزمترین ئاستی تۆمار كردووه له‌ماوه‌ی پێنچ مانگی ڕابردوودا، به‌هۆی كاریگه‌ری هه‌ڕه‌شه‌كانی تره‌مپ و حكوومه‌تی په‌كینه‌وه، هه‌روه‌ها نرخی یۆرۆ له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو بۆ 1.1531$ دابه‌زیوه.