گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى نه‌سڕ، ئاشكراى كرد بانگهێشتى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ى كه عه‌بادى پێشنیازى بۆ كردووه، ته‌نیا ئاراسته‌ى 10 لایه‌نى سیاسى ده‌كرێ و له دوو ڕۆژی داهاتوویش داوه‌تنامه ئاراسته‌ی لایه‌نه‌كان ده‌كرێن.
رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو، حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و سه‌ركرده‌ى هاوپه‌یمانى فه‌تح له رێى میدیاكانه‌وه داوایان له لایه‌نه‌كان كرد، دواى جه‌ژن كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن.
وه‌ك عه‌بادى ئاماژه‌ى بۆ كردبوو، ئامانجى كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێكردنى ئه‌و ته‌نگژه‌یه ده‌بێت كه دواى ئاشكراكردنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن دروست بووه.
ئه‌مڕۆ حوسێن عادلى گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى نه‌سڕ ئاشكراى كرد، له دوو رۆژی داهاتوو دا بانگهێشته‌كان به فه‌رمى ئاراسته‌ى لایه‌نه‌كان ده‌كرێت.
عادلى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات لیژنه‌ى ئاماده‌كاریى كۆنگره‌كه ئێسته كار له‌سه‌ر دابه‌شكردنى بانگهێشته‌كان ده‌كه‌ن، كه ته‌نیا بۆ 10 لایه‌نى براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى نه‌سڕ ناوى لایه‌نه‌كانى ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام پێشتر هاوپه‌یمانى سائیروون ره‌تى كرده‌وه، به پیر بانگهێشتێك بچێت كه له راگه‌یاندنه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه.
حوسێن عادلى له باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ڵێ، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه وه‌ك دیدارێكى نیشتیمانى ده‌بێت بۆ لێكتێگه‌یشتن له‌سه‌ر شێوه‌ى حكوومه‌تى داهاتوو.
حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌ركرده‌یه‌كى حزبى ده‌عوه‌یه و هاوپه‌یمانێتیه‌كى سه‌ربه‌خۆى هه‌یه، له هه‌وڵى ئه‌وه دایه بۆ جارى دووه‌م ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران.