به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌ندامانی ڕێكخراوی ئۆپێك بۆ زیادكردنی بڕی به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت، داواكاری جیهانی بۆ نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا به‌زرده‌بێته‌وه و تا كۆتای ساڵی 2018 به به‌هێزی ده‌مێنێته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی
رۆیته‌رز، بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو ئه‌ندامی ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت كۆ ببنه‌وه، بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی چاكسازی كردن له سیاسه‌تی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و چینه‌وه، هه‌روه‌ها زیاتر به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو بۆ پشتگیری كردنی ئابووری جیهانی.
له سه‌ره‌تای ساڵی 2017، سعودیه كه سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌كه‌یه و ڕووسیای نا ئه‌ندام له ئۆپێك بڕیاریان دا به كه‌م كردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌م هێنانی نه‌وتی ڕۆژانه، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره له‌لایه‌ن عێراق و ڤه‌نزوێلا و ئێران و جه‌زائیر ڕه‌ت كرایه‌وه و دژی بڕیاره‌كه وه‌ستانه‌وه، به‌ڵام دوێنێ دووشه‌م لێژنه‌ی ئابووری ڕێكخراوه‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا بۆ پێداچوونه‌وه به دۆخی بازاڕه‌كان دا، پێشبینی ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا بڕیار له‌سه‌ر زیادكردنی بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ڕۆژانه بده‌ن.
ڕێكخراوی هه‌نارده‌كارانی نه‌وتی وڵاتان كه به ئۆپێك ناسراوه له 14 وڵاتی ئه‌ندام پێكدێت، له ساڵی 1960 له به‌غدا دامه‌زراوه و له ساڵی 1965 باره‌گاكه‌ی چووه‌ته ڤییه‌نای پایته‌ختی نه‌مسا، سعودیه سه‌ركردایه‌تی ڕێكخراوه‌كه ده‌كات و كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ڕێكخراوه‌كه له ڤیه‌ننا ئه‌نجام ده‌درێت.