سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كانى عێراق ئه‌مڕۆ بڵاویان كرده‌وه، كۆگایه‌كى كه‌لوپه‌لى بیناسازى له شارى كه‌ربه‌لا گڕى گرتووه، جگه له زیانی ماددى، زیانى گیانى نه‌بووه.
به‌پێى هه‌واڵێك كه ئه‌مڕۆ له
میدیا عێراقییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، كۆگایه‌كى كه‌لوپه‌لی بیناسازى له ناوه‌ڕاستى شارى كه‌ربه‌لا گڕى گرتووه و تیمه‌كانى ئاگركوژێنه‌وه هه‌وڵى دامركاندنه‌وه‌ى ده‌ده‌ن.
وێراى ئه‌وه‌ى تا ئێسته هیچ هۆكارێكى دیاركراو ده‌ست نیشان نه‌كراوه، به‌ڵام سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كان ده‌ڵێن لێكۆڵینه‌وه له باره‌ى هۆكاره‌كانى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه ده‌ستى پێكردووه.
ئاماژه بۆئه‌وه‌ش كراوه، كه جگه له زیانى ماددى له ئه‌نجام سووتانى كۆگاكه، هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه.
له ماوه‌ى رابردوودا كۆمه‌ڵێك رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه له به‌غدا و شاره‌كانى تر‌ى عێراق روویداوه، گرنگترینیان رووداوى سووتانى كۆگاكانى كۆمسیۆن بوو، كه به‌رپرسانى ته‌ناهى عێراق به وه‌زیرى ناوخۆشه‌وه دووپاتیان كرده‌وه، رووداوه‌كه ئه‌نقه‌ست بووه و به مه‌به‌ستى سیاسى ئه‌نجام دراوه.
كه‌ربه‌لا به‌لاى شیعه‌كانه‌وه به شارێكى پیرۆز داده‌نرێت و یه‌كێكه له‌و شارانه‌ى كه له جوگرافیاى عێراق به ناوچه‌ى فوراتى ناوه‌ڕاست ناوده‌برێت، به‌پێى هه‌ندێك ئامارى نافه‌رمى نزیكه‌ى 900 هه‌زار كه‌س له‌و شاره ده‌ژین.