خانمه پێشكه‌شكاری ناوداری كورد ئه‌ژین ئازاد، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی بڵاو كرده‌وه و به شێویه‌كی نوێ ده‌ركه‌وتووه.
وێنه‌كانی ئه‌ژین و ستایله ساده‌كه‌ى بووه‌ته جێی باسى هه‌وادارانی و وا ده‌رده‌كه‌وێت وێنه‌كانی له هاوینه هه‌واره‌كانی چۆمان گرت بێت.
ئه‌ژین ئازاد، له‌سه‌ر وێنه‌كانی نووسیویه‌تی: " غـووربـه‌ت، یـانـی ئـه‌و شـوێنه‌ی تـۆى لـێ نـیـت"، به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌واداره كچه‌كانی بۆیان نووسیوه، ئه‌م نامه‌یه‌ت بۆ كێ ناردووه و بۆ جارێك خۆشه‌ویسته‌كه‌ت بۆ ئێمه نادركێنی.
شایه‌نی باسه ئه‌ژین زۆر نهێنی پارێزه و له‌و كچانه‌یه كه له دركاندنی شته تایبه‌ته‌كانی زۆر تونده و نایه‌وێت كه‌س بزانێت.
ئه‌و خانمه ماوه‌یه‌ك وازی له كاری پێشكه‌شكاری و ڕاگه‌یاندن هێنابوو، خه‌ریكی كاری مۆدێله و به هۆی جوانییه‌كه‌یه‌وه ڕۆژانه ڕێكلامی بازرگانی بۆ ماڕكه‌كانی جلوبه‌رگ ده‌كات و ئێسته زۆرترین داوكاری له لایه‌ن بڕانده‌كانه‌وه بۆ ده‌چێت.
به‌شێك له هه‌وادارانی پێیان وایه، ئه‌م ستایله‌ی وێنه‌كه‌ی پێوه گرتووه جوانه و لێی هاتووه به‌جۆرێك زیاتر له كچێكی ورووژێنه‌ر ده‌چێت.
ئه‌ژین ئازاد، پێشتر پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی كوردسات بوو، به‌ڵام ئێسته كاری مۆدێل ده‌كات، له‌دایكبووی شاری سلێمانییه، ماوه‌یه‌كه له كه‌ناڵی ئاسمانی خه‌ندان له به‌رنامه‌ی ئێوارانی خه‌ندان وه‌ك پێشكه‌شكارێك كار ده‌كاته‌وه.