پزیشكان گیراوه‌یه‌كی ساده و سروشتیان داناوه كه زۆر به‌سووده بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش و سووتاندنی چه‌وری زیاده‌ی جه‌سته كه گیراوه‌كه پێك دێت له سركه‌ی سێ‌و و ته‌ماته و ده‌توانیت به خواردنه‌وه‌ی له به‌یانیاندا سوودی لێوه‌ربگری بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی "
yourstylishlife" كه باس له گیراوه‌یه‌كی سروشتی ده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش و ده‌ڵێت، پزیشكانی پسپۆڕ له بواری خۆراك گیراوه‌یه‌كیان دروست كردووه كه ده‌توانیت به ماوه‌یه‌كی كه‌م رێژه‌یه‌كی زۆر له كێشت كه‌م بكه‌یه‌وه، له‌به‌ر ئه‌مه لێره‌دا باس له پێكهاته و شێوازی ئاماده‌كردنی ئه‌م گیراوه‌یه ده‌كه‌ین:
پێكهاته‌كانی گیراوه سروشتییه‌كه:
یه‌ك كووپ ته‌ماته‌ی گوشراو.
نیو كه‌وچك سركه‌ی سێ‌و.
بڕێكی كه‌م خوێ.
شێوازی ئاماده‌كردنی گیراوه‌كه و به‌كارهێنانی:
ئه‌م گیراوه‌یه ته‌نیا به تێكه‌ڵكردنی پێكهاته‌كان و كردنی به شه‌ربه‌ت له ڕێگای خه‌ڵاته‌وه "عه‌ساڕه"وه ئاماده ده‌كرێت و دوای ئه‌مه ده‌بێت بیخه‌یته ناو ساردكه‌ره‌وه‌وه "سه‌لاجه" و ڵێی گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی سارد بێته‌وه، پزیشكان ده‌ڵین ئه‌م گیراوه‌یه ده‌بێت له‌سه‌ر گه‌ده‌ی به‌تاڵ بخورێته‌وه له به‌یانیاندا، چونكه گیراوه‌كه كاریگه‌رییه‌كی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش و به‌خشینی هێز به‌و كه‌سه‌ی كه گیراوه‌كه ده‌خواته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌توانی سیر بۆ گیراوه‌كه زیادبكهی بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ربێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی و به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته.