كوژرانی گەورە سەركردەیەكی داعش هاتە راگەیاندن

:: PM:07:43:19/06/2018 ‌

هاوپەیمانیەتی ناودەوڵەتی دژ بە داعش لە عێراق و سووریا كوژرانی گەورە سەركردەیەكی داعشی بەرپرس لە تۆڕێكی فرۆشتنی نەوت و گاز لە بۆردومانێكی هێزەكانی هاوپەیمانان لەناو خاكی سووریا راگەیاند.

بەپێی بەیاننامەیەكی هاوپەیمانیەتی ناودەوڵەتی دژ بە داعش ئەمڕۆ سێشەم، لە ئەنجامی كردەیەكی سەربازی هاوپەیمانان لە 26ی ئایاری رابردوو لە ناوچەی دۆڵی فوراتی ناوەڕاست لە سووریا ئەبو خەتاب عێراقی، فەرماندەی تۆڕێكی فرۆشتنی نەوت و گازی سەر بە داعش و سێ سەركردەی تری داعش بەناوەكانی ئەبو یووسف هاشمی و ئەبو هەجیر مولحیم و ئەبو هیبە مەغریبی كوژراون.

زیاتر گوتی، لەناوبردنیب ئەو تۆڕە رێگری لە توانای داعش دەكات بۆ دابینكردنی خەرجی بۆ كردە سەربازییەكانی لە سووریا و عێراق و بەیاننامەكە ئاماژەی كرد، كردنە ئامانجی ئەوانە لەگەڵ ئامانجی درێژخایەنی ئەوان دەگونجێت بۆ رێگرتن لە پاڵپشتیكردنی داعش، لەو كاتەی هاوبەشانیان لە رۆژهەڵاتی سووریا سەرقاڵی لەناوبردنی ئەو گرووپە تیرۆریستییەن، وەك ئاماژەیەك بۆ هێزەكانی هەسەدە. 

ئێستا ئۆپراسیۆنی هێزەكانی سووریای دیموكرات لەدژی چەكدارانی داعش لە چەند شوێنێكی سووریا بە پاڵپشتی ئاسمانیی هاوپەیمانی ناودەوڵەتی بەردەوامە و توانوویانە رووبەرێكی فرەوان لەوان پاك بكەنەوە.

سەرچاوە/ شەفەق نیوز




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل