ماوه‌یه‌كه به‌هۆى بڵاو كردنه‌وه‌ى وێنه‌كانى و جۆرێك له هۆنراوه‌ى عاشقانه شارا ئیبراهیم خانمه پێشكه‌شكارى كوردستان گومان لاى هه‌وادارانى دروست ده‌كات.
خانمه پێشكه‌شكاری ناوداری كوردستان "شارا ئیبراهیم" له نوێترین پۆستیدا له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام چه‌ند وێنه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و به‌نووسینى گوته‌یه‌كى عه‌ره‌بى گومانى لاى هه‌وادارانى دروست كردووه.
شارا له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نووسیویه‌تی:" گه‌ر چاوم داخستبایه و به‌ڕێگادا ڕۆیشتبام نه سه‌یرت ده‌كردم و نه قسه‌ت ده‌كرد، خۆزگه نه‌هاتبوایه، ئێسته چاوم تروكاندنی حه‌رام كردووه لێم". به‌و هۆیه‌وه هه‌ندێك له هه‌وادارانی پێیان وایه "شارا" تووشی ناخۆشییه‌ك بووه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ئێسته‌ی، بۆیه به‌مشێوه‌یه قسه ده‌كات.
شارا له پێشكه‌شكردنی به‌رنامه و زۆرترین ده‌ركه‌وتنه‌كانیشی به جلی كوردییه‌وه‌یه و زۆر حه‌زی به جلی نه‌ته‌وه‌ییه و به خانمی كوردی نازناوی ده‌ركردووه.
شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 له سلێمانی له‌دایكبووه، دووجار هاوسه‌رگیری كردووه و پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، كه هاوسه‌ری دووه‌می زۆر خۆش ده‌وێت و له هاوسه‌ری یه‌كه‌میشی خاوه‌نی یه‌ك منداڵه، تا ئێسته له سێ كلیپدا به‌شداری كردووه، ئێسته له كه‌ناڵی كوردماكس شۆ به‌رنامه‌ی "شارا" پێشكه‌ش ده‌كات.