ژنان له‌كاتی دووگیانی‌دا گوێبیستی چه‌ندان ئامۆژگاری جیاواز ده‌بن له‌لایه‌ن خێزان و هاوڕێكانیانه‌وه كه چی بخۆن و چی نه‌خۆن كه له‌وانه‌یه به‌شێكیان باشبن و به‌شێكیان خراپبن، به‌ڵام لێره‌دا باس له‌وه ده‌كرێت كه ئایا ئه‌نه‌ناس به‌سووده یان زیانبه‌خشه؟.
پزیشكان له ماڵپه‌ڕی "
healthline" چه‌ندان روونكردنه‌وه‌یان داوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌نه‌ناس به‌سووده بۆ ژنی دووگیان یان نا و ده‌ڵێن، توێژینه‌وه نوێیه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه میوه‌ی ئه‌نه‌ناس زۆر به‌سووده بۆ جه‌سته‌ی ژنانی دووگیان، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی ماده ڕیشاڵییه‌كان و ماده‌ی زینك و مه‌گنیسیۆم كه پرۆتینه‌كان تێك ده‌شكێنێت و ده‌یكات به وزه بۆ جه‌سته‌ی ئه‌م ژنه دووگیانانه‌ی كه ئه‌نه‌ناس ده‌خۆن، چونكه ژن كه دووگیان ده‌بێت جه‌سته‌ی بێهێز ده‌بیت، بۆیه ئه‌نه‌ناس ئه‌م وزه به‌فیڕۆچووه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ جه‌سته‌ی ژنی دووگیان.
پزیشكان زیاتر هۆشیاری ده‌ده‌ن كه ئه‌و ژنانه‌ی له كۆتا مانگه‌كانی دووگیانیدان ئه‌نه‌ناس زۆر بخۆن، چونكه ئه‌م میوه‌یه به ماده‌یه‌ك ده‌وڵه‌مه‌نده كه ژانی دووگیانی و منداڵبوون ناهێڵێت و به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌می ده‌كاته‌وه، ئه‌م ماده‌یه‌ش بریتییه له برۆملین كه له پێكهاته‌ی ئه‌نه‌ناسدا ده‌ست ده‌كه‌وێت.