جێگری پێشووی سه‌رۆكی پۆلیس و ئاسایشی میرنشینی ئیمارات بۆردمانی بنكه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له سووریا خسته ئه‌ستۆی وڵاته‌كه‌ی و دووپات له‌وه‌یش ده‌كاته‌وه كه ئیسرائیل زانیاری وردی پێ داون.
فه‌ریق
زاحی خه‌لفان جێگری سه‌رۆكی پێشووی پۆلیس و ئاسایشی میرنشینی دوبه‌ی سه‌ر به وڵاتی ئیمارات له تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه، كه ئیسرائیلمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه له بوونی گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، بۆیه بۆردمانیان كردنه سه‌ر و له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌خت كران.
ئاماژه‌ی داوه، ئێران له ئه‌نجامی ئه‌و گورز و كۆمه‌ڵكوژییه تووشی شۆك بووه و سوپای قودسیش ده‌یه‌وێ تۆڵه له ئیسرائیل بكاته‌وه.
له ڕۆژی یه‌كشه‌می ڕابردوو فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆردمانی چه‌ند بنكه‌یه‌كی لیوای 45 و 46ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبیان له سووریا كرد، سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌مه‌ریكا و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان به ئه‌نجامدانی ئه‌و بۆردمانانه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوی ڕه‌تی كرده‌وه، كه فڕۆكه‌كانی ئه‌وان ده‌ستیان له پشت ئه‌و بۆردمانكردنهوه هه‌بێ، به‌ڵام میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه له سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كه‌ن و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و بۆردمانانه‌ی كرد.