هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش رای گه‌یاند، ئه‌بوخه‌تابى عێراقى كوژراوه كه به‌رپرسى نه‌وت و گاز بووه له‌ناو رێكخراوه تیرۆریستی داعش.
هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش له عێراق و سووریا، له به‌یاننامه‌یه‌ك رای گه‌یاند، به كوژرانى ئه‌بو خه‌تابى عێراقى و بانده‌كه‌ى سه‌رچاوه‌ى دارایى رێكخراوه تیرۆریستیه‌كه له كاركه‌وتووه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، له 26ى مانگى رابردوو له دۆڵێكى رووبار‌ى فورات له سووریا، ئه‌بوخه‌تابى تیرۆریست و سێ كه‌س له بانده‌كه‌ى كوژراون، ئه‌م تیرۆریسته‌ش به‌رپرسى تۆڕى نه‌وت و گاز بووه له ناو رێكخراوى تیرۆریستى داعش.
ئاماژه‌ی داوه، به كوژرانى ئه‌و ئه‌ندامانه، تواناى رێكخراوه تیرۆریستیه‌كه له پاره‌داركردنى كرده‌كانى له عێراق و سووریا له كار ده‌كه‌وێت، له‌وانه‌ش تواناى پاره‌دان به جه‌نگاوه‌ره‌كان و توانى كڕینى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى نامێنێ، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌ى داعش به‌رپرس بووه له فرۆشتنى نه‌وت و به‌كارهێنانى داهاته‌كه‌ى.
هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات و به هاوكارى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان هێشتا له دژى داعش ده‌جه‌نگن، له ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى فوڕات له سووریا.