نیكى هایلى باڵوێزى ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئێواره‌ى دوێنێ رای گه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نجوومه‌نى مافى مرۆڤى سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كشێته‌وه.
دوێنێ بڕیارى كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نجوومه‌نى مافى مرۆڤى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له‌لایه‌ن نیكى هایلى راگه‌یندرا و نیكى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ى تۆمه‌تباركرد و گوتى" بووه‌ته زه‌ڵكاوێك بۆ لایه‌نگرى سیاسى".
له باره‌ى هۆكارى كشانه‌وه‌كه‌ش له ئه‌نجوومه‌نه‌كه، باڵوێزى ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی دا، ئێمه ئه‌م هه‌نگاوه ده‌نێین، چونكه پابه‌ندبوونمان رێگه‌مان پێ نادات وه‌ك ئه‌ندام له‌م رێكخراوه دووڕووه بمێنینه‌وه، كه هه‌ر كه‌سه خزمه‌تى به‌رژوه‌ندى تایبه‌تى خۆى ده‌كات و مافه‌كانى مرۆڤ ده‌كه‌ن به بابه‌تى گاڵته‌جاڕى".
ئه‌مه‌ریكا چه‌ندان جار هه‌ڕه‌شه‌ى كشانه‌وه‌ى له‌م ئه‌نجوومه‌نه كردووه، كه له ساڵى 2006 دامه‌زراوه، دواجاریش به‌هۆى ئه‌و ره‌خنانه‌وه نیگه‌ران بووه، كه ئه‌نجوومه‌نه‌كه له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ى منداڵانى ناشه‌رعى له‌كه‌سوكاریان، ئاراسته‌ى ئه‌مه‌ریكاى كرد.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتریس سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانى خۆى له‌به‌رانبه‌ر كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ده‌ربڕى و گوتى، باشتر بوو ئه‌مه‌ریكا له‌و ئه‌نجوومه‌نه بمێنێته‌وه و دووپاتیشى كرده‌وه، ئه‌نجوومه‌نى مافى مرۆڤى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رۆلێكى گرنگى هه‌یه له چه‌سپاندنى مافه‌كانى مرۆڤ و پاراستنى ئه‌و مافانه له‌سه‌رتاسه‌رى جیهاندا.