جو هاینگین یاریده‌ده‌رى به‌ڕێوه‌به‌رى كۆشكى سپى ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه، دوا كارى ئه‌م به‌رپرسه رێكخستنى دیداره‌كه‌ى نێوان تره‌مپ و كیم بوو.
به‌پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى
فرانس پرێس جو هاینگین یاریده‌ده‌رى به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێڕى كۆشكى سپى ده‌ستى له كار كێشاوه‌ته‌وه، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت هۆكاره‌كه سیاسییه نییه، به‌ڵكو پێوه‌ندى به ته‌واوبوونى راژه‌وه هه‌یه.
كارى جو له كۆشكى سپى كارگێڕى بووه، بۆیه له ماوه‌ى چوار سه‌رۆكایه‌تى له كۆشكى سپى ماوه‌ته‌وه، ئه‌وانیش له سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى هه‌ریه‌كه له رۆناڵد ریگان و جۆرج بۆشى باوك و جۆرج بۆشى كوڕ بوو، ئێسته‌ش ته‌مه‌نى 62 ساڵه و دواى نزیكه‌ى دوو ساڵ له خزمه‌ت له حكوومه‌ته‌كه‌ى تره‌مپ ده‌ستى له كار كێشایه‌وه.
جو رای گه‌یاندووه، دواى ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ى له كۆشكى سپى، له كه‌رتى تایبه‌ت كار ده‌كات.
دوایین كارى جو رێكخستنى سه‌ردانه‌كه‌ى تره‌مپ بوو بۆ سه‌نگاپوور، ئه‌و كاته‌ى دیداره مێژوویییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئۆن ئه‌نجام دا.
دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یاندراوێكدا ده‌ڵێ، "جۆ هایگین به‌هایه‌كى گه‌وره‌ى بۆ حكوومه‌ته‌كه‌ى من هه‌بوو، ئه‌و پلانێكى جێبه‌جێ كرد له گه‌شتى ده‌ره‌وه‌ى سه‌رۆك كه درێژترین گه‌شت بوو، نووسینگه‌كه‌مان بیرى ده‌كات".
له‌وه‌ته‌ى دۆناڵد تره‌مپ سه‌ۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، كۆمه‌ڵێك به‌رپرس له كۆشكى سپى به هۆكارى جیاجیا ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه.