فرانك ڤالته‌ر سه‌رۆكى ئه‌ڵمانیا هۆشدارى له تێكچوونى پێوه‌ندى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا ده‌دا و گوتی، نیگه‌رانم له‌وه‌ى تێكچوونێك روو بدات كه چاككردنه‌وه‌ى نه‌بێت.
فرانك ڤالته‌ر شتاینمایه‌رى سه‌رۆكى ئه‌ڵمانیا نیگه‌رانى خۆى له باره‌ى ئه‌و بڕیارانه‌وه ده‌ربڕى كه دۆناڵد تره‌مپ له باره‌ى سه‌پاندنى باجی گومرگى داویه‌تى.
له ئاژانسى
رۆیته‌رز لێدوانێكی سه‌رۆكى ئه‌ڵمانیای بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، نابێت ئه‌مه‌ریكا وا سه‌یرى دنیا بكات كه سه‌كۆى یاریى بۆكسێنه، هه‌موو له دژى یه‌كتر ده‌جه‌نگن.
زیاتر گوتی، من له‌باره‌ى ئاینده‌ى دیموكراسى ئه‌مه‌ریكا نیگه‌ران نیم، به‌ڵكوو زیاتر له ئاینده‌ى پێوه‌ندی ئه‌تڵه‌سیمان نیگه‌رانم.
ماوه‌ى مانگێكه به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا كه‌وتوونه‌ته مشت‌ومڕ له باره‌ى دوایین بڕیاره‌كانى تره‌مپ، له بوارى بازرگانییه‌وه، دواجاریش مشتومڕه‌كه له لووتكه‌ى G7 به‌دى كرا كه له‌م مانگه‌دا له كه‌نه‌دا به‌سترا.
فرانك ڤالته‌رى سه‌رۆكى ئه‌ڵمانیا هه‌ر له لێدوانه‌كه‌ى پێشبینى ئه‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر به‌ریه‌ككه‌وتنێك له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا دروست بێت، چاككردنه‌وه‌ى ئه‌سته‌م ده‌بێت، ئه‌و ده‌ڵێ "به‌ڵام ئه‌و زیانانه‌ى له ئه‌نجامى ئه‌م به‌ریه‌ككه‌وتنه‌ى ئه‌مڕۆ دروست ده‌بێت، زۆر قووڵ و درێژخایه‌ن ده‌بێت و شیاوى چاكبوونه‌وه نابن".