یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی بەفەرمی گرێبەستكردنی لەگەڵ گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا راگەیاند.
ماڵپەڕی یانەی ئارسناڵ ئاشكرای كرد كە یانەكەیان توانیان بەسەركەوتوویی كارەكانی گرێبەستكردن لەگەڵ بێرند لینۆ گۆڵپارێزی یانەی بایرن لێڤەركوزن و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا تەواو بكەن.
لینۆ پێشتر بۆ ریزی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بانگهێشتكرابوو، بەڵام دواتر لەگەڵ گەڕانەوەی مانوێل نۆیەر لە پێكهاتەی هەڵبژاردەكە بۆ یارییەكانی مۆندیالی 2018ی رووسیا دوورخرایەوە.
لینۆ /26 ساڵ/ بەگشتی بەشداری لە 230 یاریی لەگەڵ یانەی بایەر لێڤەركوزن كردبوو، لە تەمەنی 19 ساڵیدا لەگەڵ یانەكە بەشداریی لە یەكەم یاریی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا كردبوو و تا ئێستاش 6 یاریی ناودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ئەنجامداوە.