ئەمڕۆ پورتوگال و مەغریب چۆن یاری دەكەن؟

:: AM:09:58:20/06/2018 ‌

ئەمڕۆ چوارشەم لە چوارچێوەی ركابەرییەكانی گەڕی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی یارییەكانی مۆندیالی 2018ی رووسیا هەردوو هەڵبژاردەی پورتوگال و مەغریب رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.

یارییەكە سەعات 3ی دوای نیوەڕۆ بەكاتی كوردستان لەنێو یاریگەی ئۆڵەمپیسكس لە شاری مۆسكۆی پایەتەختی رووسیا بە ناوبژیوانی مارك گیگیزی ئەمەریكی بەڕێوە دەچێت.

هەڵبژاردەی پورتوگالی پاڵەوانی ئەوروپا لە یاریی یەكەم و رابردوویدا بە ئەنجامی 3-3 گۆڵ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا یەكسان ببوو و بەمەش ئێستا بەكۆكردنەوەی خاڵێك لەگەڵ هەڵبژاردەكەی تر لە ریزبەندی دووەمی كۆمەڵەی دووەم دێت.

هەڵبژاردەی مەغریبیش لە یاریی یەكەمیدا لە كاتی زیادكراو و لە خولەكی 94 بە گۆڵێكی ئێرانییەكان شكستی خواردبوو و ئێستا بەبێ خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی كۆمەڵەكەیدایە.

بەمەش هەردوو هەڵبژاردەكە پێویستیان بە بردنەوەیە بۆ ئەوەی لە سەركەوتن بۆ قۆناغی 16ی مۆندیال نزیك ببنەوە بۆیە پێشبینی دەكرێ یارییەكە هەر لە سەرەتاوە بە بەهێزی و هێرشبردنی هەردوولا دەست پێ بكات.

بەگوێرەی زانیارییە رۆژنامەوانییەكان پێشبینی دەكرێ پێكهاتەی هەردوو هەڵبژاردەكە بۆ یارییەكەی ئەمڕۆ بەمشێوەی خوارەوە بێت.

هەڵبژاردەی پورتوگال / 4-4-2

گۆڵپارێز: ر‌وی پاتریسیۆ

بەرگری: گیریرۆ، پیپی، فۆنتی، سیدریك سوارێز

ناوەڕاست: برۆنۆ فێرناندێز، جواو مۆتینیۆ، ویلیام كاراڤالیۆ و بێرناردۆ سیلڤا

هێرشبەر: كریستیانۆ رۆناڵدۆ و گویدیس

هەڵبژاردەی مەغریب / 4-4-2

گۆڵپارێز: مونیر محەمەدی

بەرگری: غانم سایس، دا كۆستا، مەهدی بن عەتییە و ئەشڕەف حەكیمی

ناوەڕاست: مەندیل، موباڕەك بوسوفە، كەریم ئەحمەدی و یونس بلهندە

هێرشبەر: خالید بوتەیب و حەكیم زیاش.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م