كۆریای باكور له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ده‌ست به ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ڕووفاتی ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات كه له جه‌نگی كۆریا له ساڵانی 1950 تا 1953 له كۆریای باكور كوژراون و تا ئێسته‌یش چاره‌نووسیان ڕوون نییه.
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ڕایان گه‌یاند، حكوومه‌تی كۆریای باكور ته‌رمی ئه‌و كه‌سه ئه‌مه‌ریكییانه ڕاده‌ستی نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كۆریای باكور ده‌كات و دوای ئه‌وه بۆ بنكه‌ی هێزی ئاسمانی هاوای ده‌یاننێرێت كه له شه‌ڕی كۆریا له وڵاته‌كه جێمابوون.
ئاژانسی
رۆیته‌رز له زاری به‌رپرسێك بڵاوی كرده‌وه، چه‌ند ساڵێكی پێویست بووه، بۆ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ئه‌م كه‌سانه دیاری بكرێت، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی تری له‌باره‌ی ناو و ژماره‌ی كه‌سه‌كان نه‌دركاند.
نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار و 700 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له جه‌نگی كۆریا له نێوان ساڵانی 1950-1953 تا ئێسته هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر نییه و نازانرێ چی‌یان به‌سه‌رهاتووه، به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی پنتاگۆنیش نزیكه‌ی 36 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له جه‌نگه‌كه كوژراون.
ئه‌مه‌یش له دوای كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی نێوان كیم جۆنگ ئۆن سه‌رۆكی كۆریا باكور و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دێت كه ڕۆژی 12ی حوزه‌یران له سه‌نگاپوور ئه‌نجام درا و به سه‌ركه‌وتوویی كۆتای هات، هاوكات دوای كۆبوونه‌وه‌كه كیم جۆنگ ئۆن له كۆنفڕانسێكدا به‌ڵێنی دا به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له وڵاته‌كه‌ی جێماون.