به‌رپرسانى ئێران له میانه‌ى لێدوانه‌كانیان هه‌وڵى دوورخستنه‌وه‌ى فشاره‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌ده‌ن و دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه كه سیسته‌مى مووشه‌كیان هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك نابێت بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا.
رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌ب، راپۆرتێكى له باره‌ى هه‌وڵه‌كانى به‌رپرسانى ئێران بۆ هێوركردنه‌وه‌ى ته‌نگژه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، چه‌ندان به‌رپرسى گه‌وره‌ى ئێران به لێدوانه‌كانیان ده‌یانه‌وێ فشاره‌كانی سه‌ر ئێران كه‌م بكه‌نه‌وه، چونكه وڵاته‌كه‌یان به‌ده‌ست دۆخێكى ناهه‌موارى ئابوورى تێده‌په‌ڕێت.
له‌وانه وه‌ك نموونه ئاماژه به لێدوانێكى محه‌مه‌د عه‌لى جه‌عفه‌رى كراوه كه سه‌ركرده‌ى سوپاى پاسدارانى ئێرانه، ئه‌م به‌رپرسه گوتوویه‌تى ئێران ئێسته نایه‌وێ مه‌وداى مووشه‌كه‌كانى زیاتر بكات، كه ئێسته ته‌نیا دوو هه‌زار كیلۆمه‌تر ده‌بڕن.
رۆژنامه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌م لێدوانه‌ى جه‌عفه‌رى هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌وڵى ریفۆرمخوازه‌كان له كۆمارى ئیسلامى ئێران كه ده‌یانه‌وێ به ئاراسته‌یه‌ك كار بكه‌ن، راسته‌وخۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن، كه هه‌ر ئه‌ویان بڕیارى كشانه‌وه‌ى له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران داوه و فشاره‌كانى بۆ سه‌ر ئێران چڕ كردووه‌ته‌وه.
ئێران به خاوه‌نى گه‌وره‌ترین سیسته‌مى مووشه‌كى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ناسرێت.
عه‌لى خامنه‌یى رێبه‌رى كۆمارى ئیسلامیى ئێران له‌لایه‌ن خۆیه‌وه دووپاتى ده‌كاته‌وه، سیسته‌مى مووشه‌كى ئێران ته‌نیا بۆ به‌رگریكردنه، به‌ڵام وه‌ك چاودێران گومانى لێ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن چ جۆره به‌رگرییه‌كه كه مووشه‌كه‌كانى به دوورى دوو هه‌زار كلیۆمه‌تر بڕوات.