حكوومه‌تی ئه‌فغانستان ڕای گه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م چه‌كدارانی تاڵیبان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر دوو خاڵی پشكنین له ڕۆژئاوای ناوچه‌ی به‌دگیس و 30 سه‌ربازی هێزه‌كانی ئاسایشیان كوشتووه.
ئاژانسی
رۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست كه به بۆنه‌ی ڕه‌مه‌زان و جه‌ژنه‌وه له نێوان گرووپی تیرۆرستی تاڵیبان و حكوومه‌تی ئه‌فغانستان به‌سترابوو، ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی تاڵیبان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر دوو خاڵی پشكنینی ناوچه‌ی به‌گدیس و 30 كه‌سیان له هێزه‌كانی ئاسایشی ئه‌فغانستان كوشتووه.
ئه‌مه‌یش به یه‌كه‌م هێرش داده‌نرێت له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تاڵیبانه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌م بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاگربه‌سته‌كه‌ی دا.
تاڵیبان، گرووپێكی تیرۆرستی ئیسلامی سوننه‌ن، بۆ ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئه‌فغانستان له شه‌ڕدان، له 10ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1994 گرووپه‌كه دامه‌زراوه، له ساڵی 1994 تا 1996 وه‌ك میلیشیا ده‌ركه‌وتن، دواتر له ساڵی 1996 تا 2001 حكوومه‌تی ئه‌فغانستیان به‌ڕێوه ده‌برد، له ساڵی 2002 تا ئێسته‌یش وه‌ك گروپێكی یاخیبووی وڵاته‌كه خۆیان پێشان داوه و له دژی حكوومه‌تی ئه‌فغانستان له جه‌نگدان.