شاره‌زایه‌كى یاسایى پێشبینى ده‌كات له دانیشتنه‌كه‌ى سبه‌ى، دادگاى فیدڕاڵى بڕیارێكى ئه‌وتۆ له‌باره‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن بدات كه هه‌موو لایه‌نه‌كان رازى بكات.
تاریق حه‌رب كه شاره‌زایه‌كى ناسراوى یاسایه له عێراق، له
لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى پێشبینى خۆى له باره‌ى دانیشتنه‌كه‌ى سبه‌ى دادگاى فیدڕاڵى عێراق ئاشكرا ده‌كات.
تاریق ده‌ڵێ پێشبینى ده‌كه‌م دادگاى فیدراڵى چاره‌یه‌كى مامناوه‌ندى بدات، هه‌ردوولایه‌ن رازى بكات. واته ئه‌وانه‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن قبووڵ ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ى ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌م شاره‌زایه زیاتر پێشبینییه‌كه‌ى روون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، "بۆ نموونه به‌دوورى نازانم دادگاى فیدڕاڵى بڕیارى هه‌ژماركردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان بدات، به‌ڵام به‌رێژه‌یه‌كى دیاركراو، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه به‌شێك له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ده‌ره‌وه ره‌ت بكاته‌وه، نه‌ك هه‌مووى".
دوێنێ ئه‌یاس سامۆك گوته‌بێژى دادگاى فیدڕاڵ ئاشكراى كرد، سبه‌ى پێنجشه‌م دادگاكه بۆ تاوتوێكردنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن داده‌نیشێت و هه‌روه‌ها تاوتوێى ئه‌و سكاڵایانه ده‌كات كه له‌لایه‌ن فوئاد مه‌عسوومى سه‌رۆك كۆمارى و كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان و پارتى، له‌باره‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى سێیه‌مى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆمار كراوه.