هەڵبژاردەی سڕبیا.. 21 یاریزان ناوەكانیان بە ئیچ كۆتایی دێ

:: AM:10:28:20/06/2018 ‌

یەكێك لە سەیر و سەمەرەكانی مۆندیالی 2018ی رووسیا ناوی یاریزانانی هەڵبژاردەی سڕبیایە كە لە كۆی 23 یاریزان 21 یاریزانیان كۆتایی ناوەكانیان بە ئیچ كۆتایی دێت.

وای لێهاتووە زۆرێك لە دەزگاكانی راگەیاندن هەڵبژاردەی سڕبیا بە هەڵبژاردەی ئیچ ناو ببەن بەهۆی زۆری پاشكۆی ناوەكانیانەوە.

هەڵبژاردەی سڕبیا كە لە كۆمەڵەی پێنجەمی مۆندیال یاری دەكات، لە یاریی یەكەمیدا بەرامبەر هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا كە یەكشەمی رابردوو بەڕێوەچوو و بەگۆڵێكی بێ وەڵام سەركەوتنی بەدەستهێنا، لە كۆی 11 یاریزانی ناو یاریگە 10 یاریزان كۆتایی ناوەكانیان بە ئیچ كۆتایی هاتبوو، تاكە یاریزان كە كۆتایی ناوەكەی ئیچ نەبوو و گۆڵكاری یارییەكە بوو ئەویش كۆلارۆفی كاپتن و بەرگریكار بوو.

ناوی 23 یاریزانەكەی هەڵبژاردەی ئیچ كە لە مۆندیالی 2018ی رووسیا بەشدارن برێتین لە:-

گۆڵپارێز: فلادیمێر ستۆیكۆڤیچ، بردراغ رایكۆڤیچ، ماركۆ دمیترۆڤیچ.

بەرگری: ئەلیكسەندەر كۆلارۆف، ئەنتۆنیۆ رۆكڤینا، میلان رۆدیچ، برانیسلاف ئیڤانۆڤیچ، ئۆرۆس سپاییچ، میلۆش فیلیكۆڤیچ، دۆسكۆ تۆسیچ، نیكۆلا میلنكۆڤیچ.

ناوەڕاست: نیمانیا ماتیچ، لوكا میلیفۆیڤیچ، ماركۆ گرۆییچ، دۆشان تادیچ، ئەندریا زیفكۆڤیچ، فیلیپ كۆستیچ، نیمانیا رادۆنیچ، سێرجی ساڤیچ و ئادەم لیاییچ.

هێرشبەر: ئەلیكسندەر میترۆڤیچ، ئەلیكسندەر برییۆڤیچ و لوكا یوڤیچ.

بەمەش 21 یاریزان لە پێكهاتەی هەڵبژاردەی سڕبیا پاشكۆی ناوەكانیان بە ئیچ كۆتایی دێت تەنیا كۆلارۆف و رۆكڤینا نەبێت.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م