بایرن میونشن نرخی فرۆشتنی بواتینگ دیاری دەكات

:: AM:10:55:20/06/2018 ‌

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی نرخی دەستبەرداربوونی بەرگریكارەكەی گیرۆم بواتینگی لە ماوەی گواستنەوەی ئێستای یاریزاناندا دیاری كردووە.

رۆژنامەی (سپۆڕت بیڵد)ی ئەڵمانی ئاشكرای كرد: یانەی بایرن میونشن ئامادەیی خۆی بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ یانەكان دەربڕیوە سەبارەت بە فرۆشتنی بواتینگ ئەگەر نرخەكەی بگات بە 50 تا 60 ملیۆن یۆرۆ.

بەگوێرەی سەرچاوەكە لە ماوەی رابردوودا چەند یانەیەكی گەورەی ئەوروپا ئامادەیی خۆیان پێشاندابوو بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ بواتینگ لەوانەش یانەكانی مانچستەر سیتی، پاریس سان جێرمان، مانچستەر یونایتد، یۆڤانتۆس، ریال مەدرید و بەرشەلۆنە.

رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد: لە ئەگەری رۆیشتنی بواتینگ، یانەی بایرن میونشن هەوڵ دەدات بۆ یارییەكانی وەرزی داهاتوو گرێبەست لەگەلچ ماتیاس دی لیگیت بەرگریكاری یانەی ئەیاكس ئەمستەردامی هۆڵەندی بكات و هەلی زیاتری یاریكردنیش بە نیكلاس سۆلی بەرگریكاری یانەكەی بدات.

گرێبەستەكەی بواتینگ لەگەڵ یانەی بایرن میونشن تا هاوینی 2021 درێژەی هەیە و پێشتریش بەر لەوەی بێتە یانەی باڤاری لە 2011 لە ریزی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی یاری كردبوو.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م