میرنشینەكانی ئیمارات ئێستە لە هەوڵی پەرەپێدانی پڕۆژەیەكن كە تێیدا پاشماوە و خاشاكی ماڵان بۆ وزەی پاكی كارەبا دەگۆڕێ، وەك هەنگاوی یەكەمیش پڕۆژەكە كارەبای 28 هەزار خانوو دابین دەكات.
پرۆژەكە سەرەتا لە میرنشینی شاریقە و شاری مەسدەر بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیایەكی ژینگەپارێزی ئیمارات جێبەجێ دەكرێ، بۆ پەرەپێدانی زیاتری پاكی ژینگەی وڵات و دووبارە سوودوەرگرتنەوە لە پاشماوەكان و گۆڕینی بۆ وزە.
ئەو پڕۆژەیە پاشماوە و خاشاكی 300 هەزار هاووڵاتی كۆ دەكاتەوە و لە كارگەیەكی ریساكلین دەیگۆڕێ بۆ وزەی كارەبا و 30 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنێت، ئەو بڕە كارەبەیش دەچێتە ناو تۆڕی كارەبای میرنشینی شاریقە، بۆ هەر سەعاتێك بەرهەمهێنانی ئەو بڕە كارەبایە بڕی 35 تۆن پاشماوە و خاشاكی پێویستە.
شاری مەسدەری میرنشینی شاریقە یەكەم شاری زیرەكە لە دنیا و لە ساڵی 2008 دەست بە بنیاتنانی كراوە، بۆ ئەوەی تەنیا پشت بە وزەی پاك ببەستێ و لە ڕێی سوودوەرگرتن لە هەموو جۆرە جیاوازەكانی بەرهەمهێنانی وزەی پاك كاری تێدا دەكرێ.
زیاتر پاشماوەی پلاستیكی و تایە و لاستیك و ئۆتۆمبێل و دراوی كانزایی و پاشماوەی بەرهەمە ئەلیكترۆنییەكان و پیشەسازییەكان وەردەگیرێن و دەكرێن بە
وزەی كارەبا.