به‌پرسێكی ڕووسیا هۆشداری ده‌دات له‌باره‌ی پلانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ دروستكردنی هێزی بۆشایی ئاسمان و به كاره‌سات ناوی ده‌بات، هه‌روه‌ها ئاماژه به وه‌ڵامی توندی ڕووسیا ده‌كات له‌باره‌ی ئه‌م بڕیاره.
پێگه‌ی
RTی ڕووسی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ڤیكتۆر بۆندارێڤ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی به‌رگری و ئاسایشی ڕووسیا ڕای گه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ دروستكردنی هێزی سه‌ربازی له بۆشایی ئاسمان ده‌بێته هۆی دروستبوونی كاره‌سات.
زیاتر گوتی، ئه‌م بڕیاره‌ی تره‌مپ سه‌رپێچی ڕێككه‌وتن و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هه‌موو دنیا ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
ئاماژه‌ی دا، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا ده‌ربچێت له ڕێككه‌وتنی ساڵی 1967 كه ڕێگری ده‌كرێت له دانانی چه‌كی ئه‌تۆمی له بۆشایی ئاسماندا، ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی قورسترین وه‌ڵام ده‌بێت له‌لایه‌ن ڕووسیا و هه‌موو وڵاتانی تری دنیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری وڵاتان له مه‌ترسیدا ده‌بێت.
ئه‌مه‌یش دوای لێدوانه‌كه‌ی دوێنێی تره‌مپ دێت كه ئاماژه‌ی به دامه‌زراندنی هێزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له بۆشایی ئاسمان كرد و وڵاتانی دنیای تووڕه كرد به‌م بڕیاره‌ی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی ڕێككه‌وتنی ساڵی 1967 ده‌كات كه قه‌ده‌غه‌یه هیچ هێزێك و مووشه‌ك و چه‌كێكی قورس له بۆشایی ئاسمان له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه دروست بكرێت و تاقی بكرێته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیانی بۆ زه‌وی ده‌بێت و ژیانی خه‌ڵك ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.