ئایفۆن 3 دووبارە دەگەڕێتەوە بازاڕ

:: AM:11:26:20/06/2018 ‌

دوای نۆ ساڵ لە بڵاوكردنەوەی بە شێوەیەكی فەرمی لەلایەن كۆمپانیای ئەپڵەوە، بڕیارە بە نرخێكی زۆر هەرزان لە داهاتوویەكی نزیك ڕێژەیەكی زۆری ئایفۆن3 جی ئێس بكەوێتە بازاڕەوە.

ئایفۆن 3 جی ئێس لە ساڵی 2009 كەوتە بازاڕەوە و ئەوكات نرخی 700 دۆلاری ئەمەریكی بوو، بەڵام ئێستە تەنیا بە 50 دۆلار دێتە فرۆشتن، ئەمەیش بەهۆی مانەوەی ڕێژەیەكی زۆری ئەو جۆرەی ئایفۆن لە كۆگایەكی كۆمپانیای SK Telinkی كۆریای باشوور، كە تا ئێستە نەفرۆشراون و نەخراونەتە بازاڕەوە.

كۆمپانیاكە بڕیارە نرخی ئەو مۆبایلە بە 50 دۆلاری ئەمەریكی بخاتە بازاڕەوە، ئەمەیش لە كاتێكدایە بە بەراورد لەگەڵ نرخی سەرەتای كە 700 دۆلاری ئەمەریكی بووە، جیاوازییەكی یەكجار زۆری هەیە.

ئەم جۆرەی ئایفۆن لە نەوەی سێیەمە و بە بەراورد لەگەڵ مۆبایلە زیرەكەكانی ئێستە زۆر هێواش و لەسەرخۆیە و تەواو پێشكەوتوو نییە، بەڵام كۆمپانیاكە سوورە لەسەر خستنەبازاڕی، بەهۆی ئەوەی خەڵكانی كەم دەرامەت حەز بە كڕینی دەكەن، پێشبینی دەكات كڕیارێكی یەكجار زۆری هەبێ و سەرەتایش لە كۆریای باشوور بڵاو دەبێتەوە دواتر لە وڵاتانی تر دەخرێتە ڕوو.


وشە - باز ئه‌حمه‌د