سیر زۆر تایبەتمەندی هەیە و بە خۆراكێكی زۆر گرنگ دادەنرێت بەكارهێنەرێكی فراوانی هەیە لە جیهاندا، زۆر رێ هەیە بۆ بەكارهێنانی سیر، بەڵام لێرەدا باس لە بەكارهێنانی ئاوی سیر و سوودهكانی بۆ جهسته و تهندروستی مرۆڤ دەكەین
ئەو پێكهاتانەی كە گرنگن بۆ دروستكردنی شەربەتی سیر
فلتەرێكی قاوە.
پاڵاوتەیەك.
خەڵاتێكی كارەبایی.
كەوچك.
چۆنیەتیی ئامادەكردنی:
سیرەكان پاك بكەرەوە، پاشان لە رێگەی خەڵاتەیەكی كارەباییەوە بەباشی وردی بكە تا دەبێت بە گیراوەیەكی تەواو، دواتر بە پاڵاوتەیەك بیپاڵێوە تا هەموو ئاوەكەی جیا دەبێتەوە، بەنەرمی بە كەوچكێك بیگووشە، لە ڕێی پاڵاوتەی قاوەوە ئاوی سیرەكە دووبارە جیا بكەرەوە و پاشان لە بوتڵێكدا هەڵیبگرە و بەكاری بهێنە.
سوودەكانی بەكارهێنانی ئاوی سیر:
یەكەم: هەستیاری ، هەستیاری چارەسەر دەكات،چەند دڵۆپێك شەربەتی سیر لەگەڵ هەنگوین لە كوپێك ئاو دا تێكەڵ بكە و بیخۆرەوە.
دووەم: كۆڵیسترۆڵ، خواردنەوەی شەربەتی سیر گرژ بوون كەم دەكاتەوە و ڕێ لە ئەستووربوونی خوێنبەرەكان دەگرێت.
سێیەم: كۆكەو ئازاری قوڕگ، شەربەتی سیر و ئاوی گەرم چارەسەری كۆكە دەكات.
چوارەم: یارمەتی گەشەكردنی قژ و جوانكردنی پێست دەدات، بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی قژ گرنگە و چارەسەری خاڵەكانی پێست دەكات، لەسەر ڕووت بەجێی بێڵە تا وشك دەبێتەوە، رۆژی دووجار ئەم كردارە دووبارە بكەرەوە، بۆ ئەوەی زۆرترین ئەنجامی هەبێت.
پێنجەم: زپیكە، بەكارهێنانی سیر یان ئاوی سیر بۆ زیپكە زۆر گرنكە تەنیا ئاوی سیر بخشینە بەسەر زیپكەكاندا و دوای 5 خولەك بیشۆ. تەنیا لەماوەیەكی كەمدا هەست بە نەمانی زیپكەكانت دەكەیت.