سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان ڕایان گه‌یاند، سعوودیه هه‌وڵ ده‌دات بگاته ڕێككه‌وتنێكی دیاریكراو له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌رانی نه‌وتی ئێران و كه‌نداو و وڵاتانی ئه‌ندام له‌باره‌ی بڕیاری زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ڕێكخراوه‌كه، دوای ئه‌وه‌ی تاران ڕه‌تی كرده‌وه ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ببێت.
ئاژانسی
رۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو ئه‌ندامی ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت كۆ ببنه‌وه، بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی چاكسازی له سیاسه‌تی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و چینه‌وه، هه‌روه‌ها زیاتر به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو بۆ پشتگیریی ئابووری جیهانی.
بیروبۆچوونه‌كان له‌باره‌ی زیادكردنی بڕی به‌رهه‌مهێنانه‌كه تا ئێسته نادیاره، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێران ناڕه‌زایی له‌باره‌ی بڕیاره‌كه ده‌ربڕیوه و ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ببێت، هه‌روه‌ها سعوودیه‌ش نایه‌وێت فشاره‌كه له‌سه‌ر تاران زیاتر بكات، بۆیه ڕووسیا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه هه‌وڵ ده‌دات كۆماری ئیسلامی ڕازی بكات بۆ ئاماده‌بوون له كۆبوونه‌وه‌كه و قبووڵكردنی یاسا نوێكانی ڕێكخراوه‌كه.
هاوكات جه‌بار لوعێبی وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕای گه‌یاند، ئامانجمان گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی گونجاوه له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ڕێكخراوه‌كه، به‌ڵام بازاڕی نه‌وت نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی جێگیر بێت.
ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێت كه ڕێكخراوی ئۆپێك به سه‌ركردایه‌تی سعوودیه بڕیاری زیادكردنی بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ڕۆژانه‌ی دا و ڕووسیا كه نائه‌ندامه له ڕێكخراوه‌كه، به‌ڵام ئاماده‌ی خۆی بۆ ئه‌م بڕیاره نیشان دا، تارانیش ڕه‌تی كرده‌وه و ڕازی نه‌بوونی خۆی ڕاگه‌یاند.
ڕێكخراوی هه‌نارده‌كارانی نه‌وتی وڵاتان كه به ئۆپێك ناسراوه له 14 وڵاتی ئه‌ندام پێكدێت، له ساڵی 1960 له به‌غدا دامه‌زراوه و له ساڵی 1965 باره‌گاكه‌ی چووه‌ته ڤیه‌نای پایته‌ختی نه‌مسا، سعوودیه سه‌ركردایه‌تی ڕێكخراوه‌كه ده‌كات و كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ڕێكخراوه‌كه له ڤیه‌نا ئه‌نجام ده‌درێت.