ئایا رۆناڵدۆ دەچێتە یانەی پاریس سان جێرمان؟

:: PM:12:22:20/06/2018 ‌

یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی بەفەرمی داواكاری پێشكەش بە كریستیانۆ رۆناڵدۆی كاپتنی هەڵبژاردەی پورتوگال و ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی كردووە.

بەرنامەی بەناوبانگی تەلەفزیۆنی (elchiringuito) لە ئیسپانیا ئاشكرای كرد: دوای ئەوەی رۆناڵدۆ ئەگەری جێهێشتنی یانەی ریال مەدرید لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵی یاریزانان راگەیاند، 5 یانەی گەورەی ئەوروپا ئامادەیی خۆیان بۆ گرێبەستكردن لەگەڵیدا نیشانداوە.

ئەو یانەیەی كە بەشێوەیەكی رژد كار لەسەر گرێبەستكردنی رۆناڵدۆ دەكات، یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسییە كە ئامادەیی خۆی پێشانداوە بڕی 300 ملیۆن یۆرۆ لە پێناوی خەرج بكات.

یانەكە هەروەها ئامادەیی خۆی پێشانداوە مووچەی ساڵانەكەی رۆناڵدۆ ئەوەندە بەرز بكاتەوە كە خۆی ئارەزووی دەكات ئەویش 45 ملیۆن یۆرۆیە.

سەرەڕای هەموو ئەمانە بەرنامە تەلەفزیۆنییەكە ئاشكرای كرد كە رۆناڵدۆ خۆی ئارەزوو ناكات بۆ وەرزی داهاتوو لە خولی فڕەنسا و لە ریزی یانەی پاریس سان جێرمان یاریی بكات، بەڵكو زیاتر ئارەزووی گەڕانەوەی بۆ خولی نایابی ئینگلیزی و یانەی مانچستەر یونایتدی هەیە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م