پۆلیسه‌كانی دوبه‌ی سواڵكه‌رێكی بێ قاچیان گرت، كه له یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژندا توانیبووی زیاتر له 27 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به بیانووی هه‌ژاری و قاچه ئاسنه‌كه‌یه‌وه كۆ بكاته‌وه.
ساڵانه له دوای مانگی ڕه‌مه‌زان و یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژندا، مسوڵمانان پاره و خواردن ده‌كه‌نه خێر و به هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تانی ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هه‌لێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت پاره په‌یدا بكه‌ن و خۆیان به چه‌ندان جۆری جیاواز ده‌گۆڕن و نمایشی وه‌ك هه‌ژار و لێقه‌وماو ده‌كه‌ن، تا پاره‌یان ده‌ست بكه‌وێت.
له ئیمارات سواڵكه‌رێك له لایه‌ن پۆلیسه‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، كه به بیانووی هه‌ژارییه‌وه توانیویه‌تی پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی كۆ بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و قاچه ئاسنینه ده‌ستكرده بووه كه بۆ خۆی دروست كردووه و خه‌ڵكی وا تێگه‌یاندووه كه قاچی شكاوه.
پۆلیسه‌كان ئاشكرایان كرد، كه سواڵكه‌ره‌كه له گیرفانیدا 25 هه‌زار درهه‌می هه‌ڵگرتبوو، 45 هه‌زار درهه‌میشی له‌ناو قاچه‌كه‌یدا شاردبووه‌وه و به‌شێكی تریشی پێشتر وه‌رگرتبوو، هه‌مووی كردبووه 100 هه‌زار درهه‌می ئیماراتی كه ده‌كاته 27 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ئه‌مه‌ش ئه‌و پاره خه‌یاڵییه‌یه كه به‌ده‌ست به‌شێكی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌شه‌وه نه‌بووه كه خێریان پێی كردووه.
ئه‌م سواڵكه‌ره بۆ ماوه‌ی مانگێك به شێوه‌ی یاسایی هاتبووه ناو ئیمارات و دواتر به‌ته‌مابوو بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆی، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پۆلیسه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوو، نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و به پێی یاسا سزای خۆی وه‌رده‌گرێت.