سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاشكرای كرد، له به‌غدای پایته‌خت شه‌ڕ و ته‌قه‌كردن له نێوان
چه‌كداره میلیشیاكانی حزبوڵای عێراق و هێزه ته‌ناهییه‌كانی به‌غدا ڕووی داوه.
ئه‌و سهرچاوهیهئاشكرای كرد، پێنج ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ناڤارا له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا كه پڕبوون
له چه‌كدار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ته‌ناهی به‌غداوه داوایان لێ كراوه بوه‌ستن، به‌ڵام
ئه‌وان نه‌وه‌ستاون و ڕۆیشتوون به‌وهۆیه‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ته‌ناهییه‌وه ته‌قه‌یان
لێ كراوه.
زیاتر گوتی، هێزه ته‌ناهییه‌كانی
به‌غدا 60 گولـله‌یان له پێنج ئۆتۆمبێله‌كه گرتووه، ئه‌وان هه‌ر ڕۆیشتوون و نه‌وه‌ستاون،
ڕووداوه‌كه‌یش به دیاریی كراوی له شه‌قامی فه‌له‌ستینی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ڕووی
داوه، كه دواتر بووه‌ته هۆی گه‌مارۆدانی باره‌گای حزبوڵای عێراق كه چه‌كداره‌كان
سه‌ر به‌و گرووپه میلیشیایهبوون و له ڕێنمایی پۆلیس و هێزه ته‌ناهییه‌كان ده‌رچوون.
حزبوڵای عێراق یه‌كێكه
له گرووپه چه‌كداره‌كانی ناو میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا
خراوه‌ته لیستی تیرۆر، له ڕۆژانی ڕابردوویش له به‌رانبه‌ر بۆردمانكردنی باره‌گاكانیان
له سووریا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا و سه‌ربازانی ئه‌و وڵاته‌ی له عێراق كرد، له تۆڵه‌ی بۆردمانی فڕۆكه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر باره‌گاكانیان له ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی سووریا.