سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا ڕای گه‌یاند، ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا كه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه به‌ڕێوه چوو، ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاندووه و گه‌یشتووه‌ته 1.49 ملیۆن كه‌س.
ئاژانسی
رۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له حه‌وتی حوزه‌یران/یۆنیۆ دا هاووڵاتییانی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌نگیان دا و ژماره‌ی پێوانه‌یی به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردن تۆمار كرد كه به 1.49 ملیۆن كه‌س هه‌ژماری كرد، هاوكات ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا به 3.047 ملیۆن كه‌س تۆمار كراوه و ژماره‌ی به‌شداربوونیشیان گه‌یشتووه‌ته 48.8%.
سادی گوڤێن سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا ڕای گه‌یاند، ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له چاو ساڵانی تر به‌رز بووه‌ته‌وه و ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاندووه و نزیكه‌ی 1.49 ملیۆن هاووڵاتیی توركی به‌شداریان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كردووه.
ڕۆژی 24ی مانگی داهاتوو، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا به‌ڕێوه ده‌چێ، بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌لایه‌ك هاوپه‌یمانی نه‌ته‌وه‌یی كه له پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان و پارتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركیا "مه‌هه‌په" دروست كراوه، له‌لایه‌كی تریش هاوپه‌یمانی ئۆپۆزسیۆن له پارتی گه‌لی كۆماری "جه‌هه‌په" و حزبی ئیسلامی و دیموكراسییه‌كانی توركیا پێكهاتوون و كێبه‌ركێ له‌سه‌ر كورسی سه‌رۆكایه‌تی توركیا ده‌كه‌ن.