عه‌بدوڕه‌حمان لوێزى په‌رله‌مانتارى عێراق ده‌ڵێ، "هه‌مواركردنه‌وه‌ى سێیه‌مى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان، له گۆتره بووه، شه‌ش پێشێلكاریى ده‌ستوورى تێدا ئه‌نجام دراوه".
عه‌بدوڕه‌حمان لوێزى
بابه‌تێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئه‌و پێشێلكارییانه‌ى ژماردووه كه به هه‌مواركردنه‌وه‌ى سێیه‌مى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجامى داوه.
رۆژى شه‌شى مانگى ئه‌م مانگه په‌رله‌مانى عێراق، به بیانووى ئه‌وه‌ى ساخته‌كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان كراوه، هه‌مواركردنه‌وه‌ى سێیه‌مى بۆ یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد، به پێى ئه‌م هه‌مواركردنه‌وه‌یه، بڕیار درا هه‌ژماركردنه‌وه بۆ ده‌نگه‌كان بكرێت، ته‌نیا كه‌مینه‌كان نه‌بێت كه كۆتا ده‌یانگرێته‌وه. له‌گه‌ڵ ره‌تكردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى ده‌ره‌وه‌ى ته‌واوى شاره‌كان".
لوێزى ده‌نووسێ، ته‌نیا ئه‌و بڕگه‌یه شه‌ش پێشێلكاریى تێدایه كه ده‌كه‌وێته چه‌ندان ماده‌ى ده‌ستوورى له‌وانه ماده‌كانى 14 و 16 و 20 و 46 و 49. ئه‌و په‌رله‌مانتاره دووپاتى ده‌كاته‌وه، په‌رله‌مان به هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساكه سه‌رجه‌م ئه‌و ماده ده‌ستوورانه‌ى پێشێل كردووه.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش ده‌ڵێ بڕیاره‌كه‌ى په‌رله‌مان له‌كاتێكدا بووه كه هێشتا نه‌سه‌لێمنراوه كه ساخته كراوه یان له كوێ كراوه.
یه‌كێك له‌و ماده ده‌ستوورییانه دووپاتى ده‌كاته‌وه، كه نابێت جیاوازى له نێوان عێراقییه‌كان بكرێت، به هۆى ره‌گه‌ز و ره‌چه‌ڵه‌ك و نه‌ته‌وه و ره‌نگ و ئاین و مه‌زه‌و، كه‌چى هه‌مواركردنه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مان جیاوازى له نێوان ده‌نگدانه‌كان كردووه.
له ماده‌یه‌كى تر‌ى ده‌ستوور هاتووه، نابێت یاسایه‌ك دابنرێت پێچه‌وانه‌ى دیموكراسى و ئازادییه‌كان بێت، كه‌چى ئه‌و یاسایه‌ى په‌رله‌مان، له‌خۆیه‌وه ده‌نگى خه‌ڵك پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه، كه به‌پێى ماده‌یه‌كى تر‌ى ده‌ستوور هه‌موو كه‌سێك مافى به‌شداربوونى سیاسى و ده‌نگدانى هه‌یه.
وێڕای چه‌ندان شرۆڤه‌ى یاسایى و ده‌ستوورى، په‌رله‌مانتاره‌كه ده‌نووسێ، ئه‌و بڕیارانه‌ى په‌رله‌مان له گۆتره بووه، بێ ره‌چاوكردنى هیچ پێوانه‌یه‌ك دانراوه.