وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، ده‌ستیان به‌سه‌ر "باڵوێزخانه‌یه‌كی ساخته"ی وڵاته‌كه‌یان له پایته‌ختی غانادا گرتووه كه بۆ ماوه‌ی 10 ساڵه ڤیزه‌ی ساخته بۆ هاووڵاتییانی غانا ده‌رده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م چواری كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ر، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، به هاوكاری حكوومه‌تی غانا ده‌ستیان به‌سه‌ر باڵوێزخانه‌یه‌كی ساخته‌ی وڵاته‌كه‌یاندا گرتووه. له‌كاتی هێرشكردنه سه‌ر باڵه‌خانه‌كه، 150 په‌ساپۆرتی ساخته و كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه‌ی تریان ده‌ست كه‌وتووه.
ئه‌و باڵوێزخانه‌یه هه‌موو به‌یانانی دووشه‌م، سێشه‌م و هه‌ینی ئاڵای ئه‌مه‌ریكایان له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كه هه‌ڵكردووه و وێنه‌ی باراك ئۆبامایان له‌ناو ژووره‌كاندا هه‌ڵواسیوه و به‌شێوه‌یه‌ك شته‌كانیان رێك خستووه ئه‌گه‌ر هاووڵاتییه‌ك چووه ناو باڵه‌خانه‌كه، وا هه‌ست بكات له‌ناو باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكادایه.
ئه‌ركه‌كانی باڵوێزخانه ساخته‌كه‌ی شاری "ئاگرا"ی پایته‌ختی غانا، بریتی بووه له ده‌ركردنی ڤیزه و به‌ڵگه‌ی خوێندن و به‌ڵگه‌ی بازرگانی و ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكی و.. هتد، بۆ هه‌ریه‌ك له‌وانه بڕی شه‌ش هه‌زار دۆلاریان له هه‌ر هاووڵاتییه‌ك وه‌رگرتووه.
ئاژانسی BBC فارسی ئاشكرای كردووه، سه‌رجه‌م كارمه‌ند و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و باڵوێزخانه‌یه هاووڵاتیی توركیا بوون كه به زمانی ئینگلیزی و هۆڵه‌ندی قسه‌یان كردووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی داوه، ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه ساخته‌كاره به‌رتیلیان داوه به هه‌ندێك به‌رپرسی گه‌نده‌ڵی پایته‌ختی غانا و به‌پاڵپشتی ئه‌وان توانیویانه ماوه‌ی 10 ساڵ درێژه به ساخته‌كارییه‌كانیان بده‌ن.
ئاشكرابوونی ئه‌و باڵوێزخانه ساخته‌یه له میانه‌ی به‌دواداچوونێكی تردا رووی داوه، به‌رپرسان و كارمه‌ندانی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له غانا سه‌رقاڵی ئۆپه‌راسیۆنێكی ته‌ناهی-دیپلۆماتی بوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی باندێكی گه‌وره‌ی قاچاخی مرۆڤ، به رێكه‌وت تووشی ئه‌و باڵوێزخانه ساخته‌یه بوون.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كردووه‌ته‌وه، له ئه‌نجامی پشكنینه‌كاندا باڵوێزخانه‌یه‌كی ساخته‌ی تریان دۆزیوه‌ته‌وه كه كۆمه‌ڵێك كه‌س به‌ناوی باڵوێزخانه‌ی هۆڵه‌ندا باڵه‌خانه‌یه‌كیان كردووه‌ته‌وه و ڤیزه‌ی ساخته‌یان به خه‌ڵك فرۆشتووه.
سه‌رچاوه/BBC فارسی