له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی و گیانی ئه‌ندامانی خێزانی شاهانه‌ی به‌ریتانیا، ته‌واوی خێزانه‌كه چه‌ند جۆرێك خواردنیان لێ قه‌ده‌غه كراوه، كه یه‌كێك له‌وانه ئه‌و خواردنه‌یه كه لای میگان خۆشترین بووه.
به پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی th sunی به‌ریتانی بڵاو كراوه‌ته‌وه، یاسایه‌ك بۆ ئاماده‌كردنی خواردنه شاهانه‌كان بۆ ئه‌ندامانی خێزانی شاهانه‌ی به‌ریتانیا دانراوه، كه تێیدا زۆر به ڕژدی خواردنه ده‌ریایییه‌كان قه‌ده‌غه كراوه و به هیچ جۆرێك ئاماده ناكرێن.
گرانت هارۆڵد گه‌وره چێشتلێنه‌ری شاهانه‌ی به‌ریتانیا، بۆ میدیاكانی ئاشكرا كرد كه له ترسی ئه‌وه‌ی ماسی و ئاژه‌ڵه ده‌ریایییه‌كان ژه‌هراوی بووبن، خواردنه دهریایییهكانیان هه‌مووی له خێزانی شاهانه قه‌ده‌غه كردووه.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه گوتی: "ئه‌م بابه‌ته‌مان زۆر به ڕژدی وه‌رگرتووه، نامانه‌وێت هیچ كام له خێزانی شاهانه ژه‌هراوی بن، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له گه‌شتێكی ده‌ره‌كیدا بن، بێگومان به هیچ جۆرێك بۆیان نییه خواردنی ده‌ریایی بخۆن".
ئه‌م بڕیاره‌ش له كاتێكدایه، كه پێشتر له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ گۆڤاری "the new pototo" میگان ماركڵ بووكی دووه‌می خێزانی شاهانه‌ی به‌ریتانی و هاوسه‌ری شازاده هاری ئاشكرای كرد، كه خۆشترین خواردن به‌لای ئه‌وه‌وه خواردنه ده‌ریایییه‌كان و مهعكهرۆنهن.