دوێنێ له له‌نده‌ن دادگایى ئه‌و تیرۆریسته ده‌ستى پێ كرد كه پیلانى هه‌بووه تیریزا مه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران له به‌رده‌م باره‌گاى حكوومه‌ت تیرۆر بكات و دواتریش خۆى له په‌رله‌مانى به‌ریتانیا بته‌قێنێته‌وه.
دوێنێ دادگاى مه‌ڵبه‌ندى له له‌نده‌ن ده‌ستى كرد به دادگایى نه‌عیمور زه‌كه‌ریا ره‌حمان كه تیرۆریستێكى ته‌مه‌ن 20 ساڵه‌یه، پێشتر پلانى تیرۆركردنى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیاى هه‌بووه.
مارك هایود داواكارى گشتى له دادگاكه گوتوویه‌تى، ئه‌و تیرۆریسته به ته‌واو خۆى بۆ كرده‌ى خۆكوژى و تیرۆركردنى سه‌رۆك وه‌زیران ئاماده كردبوو.
زه‌كه‌ریاى تیرۆریست به‌ڵێنى دابوو له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى سه‌رى تیریزا ماى ببڕێت و و دواتریش پیلانه‌كه‌ى ئه‌وه‌بوو له په‌رله‌مانى به‌ریتانیا كرده‌ى خۆكوژى ئه‌نجام بدات. به‌ڵام به‌ر له‌و كارانه له مانگى تشرینى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌رى 2017 له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانى به‌ریتانیاوه گیراوه، بێ ئه‌وه‌ى بتوانێ هیچ یه‌كێك له پیلانه‌كانى بهێنێته دى.
له‌باره‌ى ئاشكرابوونى ئه‌م تیرۆریسته، داواكارى گشتى راگه‌یاندووه، سیخوڕێكى هه‌واڵگریى به‌ریتانیا له‌رێى ئینته‌رنێته‌وه قسه‌ى له‌گه‌ڵ زه‌كه‌ریا كردووه و ئه‌میش ئه‌و سیخوڕه‌ى وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كى داعش ناسیوه، بۆیه پیلانه‌كه‌ى خۆى ئاشكرا كردووه.
جیا له‌م تۆمه‌ته، زه‌كه‌ریا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت هاوكارى هاوڕێیه‌كى خۆى كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى بچێته ریزه‌كانى داعش له سووریا.