حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆمارى ئێران له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتى، "گه‌لى ئێران ملكه‌چى فشاره‌كانى ئه‌مه‌ریكا نابێت".
ئه‌م لێدوانه‌ى حه‌سه‌ن روحانی له كاتێكدا دێت، كه ئه‌مه‌ریكا سزا ئابوورییه‌كانى بۆ سه‌ر ئێران نوێ ده‌كاته‌وه. روحانی گوتى "گه‌لى ئێران هه‌رگیز له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى پیلان و فشاره‌كانى حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستێت".
روحانی له ساڵى رابردوو جارێكى تر سه‌ركه‌وتنى له هه‌ڵبژاردنه‌كان به ده‌ست هێنا و بووه سه‌رۆكى ئێران، هۆكارى سه‌ره‌كى سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ى، ئه‌و به‌ڵێنانه بوو كه بۆ چاككردنى بارودۆخى ئابوورى وڵاته‌كه‌ى ده‌یدا.
دواى رێككه‌وتنه مێژوویییه‌كه‌ى ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانى زلهێز، هه‌ندێك له سزا ئابوورییه‌كانى سه‌ر ئێران هه‌ڵگیرابوو، له به‌رانبه‌ردا ده‌بوو ئێران له پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى دوور بكه‌وێته‌وه.
به‌ڵام كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنه‌كه، وایكردووه رێككه‌وتنه‌كه بكه‌وێته ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ناوچوونه‌وه، بۆیه ده‌وڵه‌تانى تر‌ى به‌شداربوو له رێككه‌وتنه‌كه هه‌وڵى ده‌ربازكردنى ده‌ده‌ن.
رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه ئه‌گه‌رچى گرنگییه‌كى زۆرى بۆ ئێران هه‌بوو، به‌ڵام ئێسته به‌هۆى رێككه‌وتنه‌كه‌وه روحانی كه‌وتووه‌ته به‌ر شاڵاوى ره‌خنه‌ى توندڕه‌وه‌كانى ده‌سه‌ڵات له ئێران كه دژى هه‌ر نزیكبوونه‌وه‌یه‌كى وڵاته‌كه‌یانن له رۆژئاوا.
سه‌رچاوه / سكاى نیوز