رێكخراوى هیومان رایتس وۆچ وه‌ڵامى ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه كه ئه‌م وڵاته له‌كاتى كشانه‌وه‌ى له ئه‌نجوومه‌نى مافى مرۆڤى رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاراسته‌ى دامه‌زراوه‌كانى مافى مرۆڤى كردبوو.
رۆژى سێشه‌مى رابردوو به فه‌رمى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نجوومه‌نى مافى مرۆڤى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كشایه‌وه.
نیكى هایلى باڵوێزى ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیارى كشانه‌وه‌كه‌ى راگه‌یاند و ئهنجوومهنهكهى به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه بۆ مه‌به‌ستى سیاسى ئه‌ندامه‌كانى كار ده‌كات و بابه‌تى مافه‌كانى مرۆڤیان كردووه‌ته گاڵته‌جاڕى.
ئه‌مڕۆ رێكخراوى هیۆمان رایتس وۆچ وه‌ڵامى ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى دایه‌وه كه نیكى هایلى ئاراسته‌ى ئه‌نجوومه‌نى مافى مرۆڤ و رێكخراوه‌كانى تر‌ى بوارى مافى مرۆڤى كردبوو.
به پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى فرانس پرێس، كینیس رۆس به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكار له رێكخراوى چاودێرى مافه‌كانى مرۆڤ (هیومان رایتس) وه‌ڵامى نیكى هایلى داوه‌ته‌وه و له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێ، "ئه‌م شێوازه‌ى كه شكسته‌كان ده‌خرێته ئۆباڵى كه‌سانى تر، ئه‌مه نانى رۆژانه‌ى ئه‌و سه‌ركردانه‌یه كه له دنیادا پێشیلى مافه‌كانى مرۆڤ ده‌كه‌ن".
ده‌ڵێ "نیكى به‌وه ناسراوه ناوى ئه‌و كه‌سانه ده‌خاته لیسته‌وه كه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پاڵپشتى ناكه‌ن، به‌ڵام رۆژێك خه‌یاڵى ئه‌وه‌مان نه‌ده‌كرد، ناوی كه‌سانێك ده‌خاته لیسته‌كه‌ى خۆى كه گرووپى سه‌ربه‌خۆن و داكۆكى له مافه‌كانى مرۆڤ ده‌كه‌ن".