دوای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاری زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، دواجار تاران ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی ئۆپێك و ئه‌ندامانی.
ئاژانسی
رۆیته‌رز له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئێران ڕازیبوونی خۆی ڕاگه‌یاند به بڕیارێكی ئه‌ندامانی ڕێكخراوی ئۆپێك بۆ زیادكردنی بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ڕۆژانه كه تاران خۆی ئه‌ندامه له ڕێكخراوه‌كه.
بیژه‌ن زه‌نگه‌نه وه‌زیری نه‌وتی ئێران له چاوپێكه‌وتنێكدا ڕای گه‌یاند، تاران دواجار بڕیاری دا به قبووڵكردنی بڕیاره‌كه و هاوڕایه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئۆپێك بۆ زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕێككه‌وتنێك و چاره‌سه‌رێكی نوێ ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێت كه كۆبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه كێشه‌ی تێكه‌وت به‌هۆی ڕازی نه‌بوونی ئێران به بڕیاره نوێیه‌كه و سعوودیه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه هه‌وڵی ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتنێكی نوێی ده‌دا.
بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی ئه‌ندامی ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت كۆ ببنه‌وه"ئۆپێك"، بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی چاكسازی له سیاسه‌تی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و چینه‌وه، هه‌روه‌ها زیاتر به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو بۆ پشتگیریی ئابووری جیهانی.