عه‌بدولمه‌لیك حووسى سه‌ركرده‌ى میلیشیا حووسییه‌كانى یه‌مه‌ن ئاشكراى ده‌كات، پێشنیاریان به نێردراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوه كه ئه‌م رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه سه‌رپه‌رشتى به‌نده‌رى حوده‌یده بكات.
عه‌بدولمه‌لیك حووسى رێبه‌رى میلیشیاكانى حووسى، له لێدوانێكدا كه له كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كه‌ى خۆى بڵاو كراوه‌ته‌وه و سایتى
سپۆتنیكى رووسى ئاماژه‌ى بۆ كردووه.
ئاشكراى كردووه، ئه‌وان بۆ وه‌ستاندنى تۆمه‌ته‌كانى هاوپه‌یمانان ئاماده‌ن به‌نده‌رى حودیدهى نێوده‌وڵه‌تى به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بده‌ن.
سه‌ركرده‌ى حووسییه‌كان ده‌ڵێ، "ئه‌وان ده‌ڵێن ئێمه هه‌ڕه‌شه له كه‌شتیوانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ین ئه‌مه درۆیه‌كى زه‌قه، بۆیه پێشوازى له رۆڵى چاودێری و ته‌كنیكى و لۆجیستى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین له به‌نده‌رى حوده‌یده".
له‌باره‌ى به‌ره‌كانى جه‌نگیشه‌وه، عه‌بدولمه‌لیك حووسى دووپاتى ده‌كاته‌وه، ته‌واوى ناوچه‌كانى كه‌نارى رۆژئاواى یه‌مه‌ن هێشتا له ژێر ده‌ستى میلیشیاكهیدایه و ده‌ڵێ، "جه‌نگه‌كه له رۆژانى داهاتوو سه‌ختتر ده‌بێت".
له 13ى حوزه‌یران/ یۆنیۆ، هێزه‌كانى حكوومه‌تى یه‌مه‌ن كه له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى به هێزى شه‌رعى ده‌ناسرێت، ئۆپراسیۆنێكى هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى بۆ سه‌ر شارى حودیده ئه‌نجام داوه و تا ئێسته فڕۆكه‌خانه‌ى شاره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كردووه‌ته‌وه.