كه‌مێك پێش ئێسته دانیشتنی دادگای فیدرالی له‌سه‌ر تانه‌كان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار/مایۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستی پێ كرد.
دانیشتنه‌كه‌ی دادگا بۆ تاوتوێ كردنی ئه‌و تانانه‌یه كه له پاكی هه‌ڵبژاردن و تۆمه‌تی ساخته‌كاری و یاریكردن به ئه‌نجامه‌كان گیراون، 13 سكاڵای یاسایی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی پێشوو و كاندیده دۆڕاوه‌كان پێشكه‌شی دادگا كراوه، هاوكات تانه‌یش له هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی عێراق دراوه. هه‌ریه‌ك له سه‌ركۆمار و پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان تانه‌یان له هه‌مواری یاساكه داوه.
دانیشتنی دادگای فیدرالی به ئاماده‌بوونی ته‌واوی ئه‌ندامانی و به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر مه‌دحه‌ت مه‌حموود سه‌رۆكی دادگای فیدرال ده‌ستی پێ كرد، بۆ ڕاگه‌یاندنی حوكمی كۆتایی له‌سه‌ر تانه‌كان و بڕیاره‌كانی دادگایش هێزی یاسایی‌یان هه‌یه و ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك پێوه‌ی پابه‌ند بن.
به‌گوێره‌ی
زانیارییه‌كان دادگا له‌سه‌ر هه‌ندێ تانه‌ی ساخته‌كردن له هه‌ڵبژاردن ڕه‌مه‌زاندی ده‌دا و به‌شێكیشی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه ، به تایبه‌ت پرسی ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی ده‌نگدانه‌ی ده‌ره‌وه و ئاواره‌كان و بژاردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست، ئه‌مانه به پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور هه‌مژار ده‌كات.