لیبیا بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ڕۆژانه‌ی له كێڵگه‌كانی ڕاس لانوف و ئێس سیده‌ر له یه‌ك ملیۆن به‌رمیل بۆ 600 تا 700 هه‌زار به‌رمیل ڕۆژانه كه‌م كرده‌وه، ئه‌مه‌یش له ئه‌نجامی هێرشی تیرۆریستان دێ بۆ سه‌ر كێلگه نه‌وتییه‌كان و كۆگاكانی نه‌وتی وڵاته‌كه.
ئاژانسی
رۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌وتی وڵاته‌كه ڕای گه‌یاندووه، كۆمپانیای نه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی لیبیا(NOC) هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له كێڵگه‌ی ڕاس لانوف بۆ برێگا و زویتینا ده‌دات، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو كێڵگه‌ی ڕاس لانوف و ئێس سیده‌ر له 14ی حوزه‌یرانه‌وه داخراون و نه‌وتی لێ به‌رهه‌م نایه، به‌هۆی هێرشه‌كانی گرووپێكی چه‌كداری ئۆپۆزسیۆن دژی هێزی سه‌ربازی نه‌ته‌وه‌یی لیبیا بۆ سه‌ر دوو كێڵگه‌كه و به زه‌بری هێز دایانخستووه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان هێرشه‌كه بووه‌ته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ 450 هه‌زار به‌رمیل ڕۆژانه و هه‌روه‌ها زیان به كۆمپانیای نه‌ته‌وه‌یی وڵاتانی كه‌نداویش گه‌یشتووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌وتیان له كێڵگه‌ی هه‌رگیای لیبیا هاورده ده‌كرد.
هاوكات دوو كۆگای هه‌ڵگرتنی نه‌وتی ژماره دوو و12 به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه گڕیان گرتووه كه بڕی 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی تێدا عه‌مبار كرابوو، دوای سه‌ردانكردنی تیمی كۆمپانیای نه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی لیبیا ڕایان گه‌یاندووه كه تا ئێسته‌یش ئاگری یه‌كێك له كۆگاكان نه‌كوژاوه‌ته‌وه و به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌یش كاریگه‌ری بۆ سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی وڵاته‌كه داناوه و بڕه‌كه‌ی كه‌م كراوه‌ته‌وه.