سه‌رۆكى دادگاى فیدڕال به ناوى دادگاكه‌ى رای گه‌یاند، سه‌رجه‌م مادده‌كانى یاساى هه‌مواركردنه‌وه‌ى سێیه‌م ده‌ستوورییه، ته‌نیا مادده‌ى سێیه‌مى یاساكه نه‌بێت.
ئه‌مڕۆ دواى دانیشتنى دادگاى فیدڕالى، مه‌دحه‌ت مه‌حموود سه‌رۆكى دادگاى فیدڕال له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى سه‌رجه‌م ئه‌و ماددانه‌ى یاساى هه‌مواركردنه‌وه‌ى سێیه‌مى هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی قبوڵ كرد و ته‌نیا یه‌ك مادده نه‌بێت.
سه‌رۆكى دادگا له‌باره‌ى خودى دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مانه‌وه كه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام درا، دووپاتى كرده‌وه كه دانیشتنه‌كه ده‌ستووریى بووه و له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى 12ى ئایاریش كارى پێ ده‌كرێت، چونكه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ته‌واو نه‌كراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تا ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن دادگاى فیدڕاله‌وه په‌سه‌ند نه‌كرێت، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنه‌كه به ته‌واو نه‌بوو داده‌نرێت.
له‌باره‌ى هه‌ژماركردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان به ده‌ست و دانانى دادوه‌ران له شوێنى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیاران و هه‌موو مادده‌كانى تر‌ى یاساى هه‌مواركردنه‌وه‌ى سێیه‌م، مه‌دحه‌ت مه‌حموود یه‌كه‌كه یه‌كه‌ى مادده‌كانى خوێندنه‌وه و شیكردنه‌وه‌ى یاساى بۆ كردن و گوتى هه‌موویان ده‌ستوورین.
ته‌نیا مادده‌ى سێیه‌م نه‌بێت كه داواى ره‌تكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى ده‌ره‌وه و ده‌نگدانى تایبه‌تى كوردستان و ئاواره‌كان ده‌كات، گوتى، بۆ هه‌ده‌رنه‌دانى ده‌نگى هاووڵاتییان ده‌بێت ئه‌و ده‌نگانه به ته‌واوى پووچه‌ڵ نه‌كرێنه‌وه، به‌ڵكوو له هه‌ر شوێنێك ساخته هه‌یه بژمێردرێن".
له كۆتایى دا سه‌رۆكى دادگا، هه‌ر سێ ئه‌و سكاڵایانه‌ى ره‌تكرده‌وه، كه له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆمار و پارتى و كۆمسیۆن، له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ى سێیه‌مى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆمار كرابوو.